یەكێتی "رێكەوتنێكی نهێنی" پارتی و عەرەبە شۆڤێنی و توركمانەكانی كەركوك ئاشكرادەكات

04:46 - 02/09/2023

11656جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

مەڵبەندی دوی ڕێكخستنی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، پارتی و ئەو لایەنە شۆڤێنییە عەرەبی و توركمانانە، كە هاوپەیمان و دۆستی یەكترن، كێشەیان بارەگا نییە، چونكە لە ئێستادا بارەگای لق و ناوچەكانی چۆڵكراون، بەڵام بەمەبەست ناگەڕێتەوە و دەشڵێت، "پارتی و چەند لایەنێكی شۆڤێنی بەسیناریۆی جۆراوجۆر هەوڵی كێشە لە كەركوك دەدەن".

مەڵبەندی دوی ڕێكخستنی كەركوكی یەكێتی لە ڕونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، "بەداخەوە ماوەی چەند رۆژێكە، بەمەبەست و سیناریۆی جۆراوجۆر، پارتی دیموكراتی كوردستان و چەند لایەنێكی شۆڤێنی كەركوك، كێشە و گرفت بۆ هاوڵاتیانی كەركوك دروستدەكەن".

هەوڵی جدیمان داوە و سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقمان لێ ئاگادار كردۆتەوە، بۆ كردنەوەی ئەو ڕێگایە

راشیگەیاندوە، "ئێمە وێرای ئەوەی لەگەڵ داخستنی رێگای سەرەكی كەركوك - هەولێر، نین و لە رێگای كەناڵە سیاسی و دیبۆلماسییە جیاوازەكانەوە، هەوڵی جدیمان داوە و سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراقمان لێ ئاگادار كردۆتەوە، بۆ كردنەوەی ئەو ڕێگایە، چارەسەركردنی كێشەكان بە دیالۆگ و لێكتێگەیشتن، بەشێوەیەك لە خزمەتی هاوڵاتیانی كەركوك بێت".

پارتی لە ڕێگای حكومەتی شكستخواردوی تاككڕەوی هەرێمەوە، هەوڵدەدات كێشەكان، هەناردەی كەركوك بكات

ئەوەشی ئاشكراكردوە، "پارتی لە ڕێگای حكومەتی شكستخواردوی تاككڕەوی هەرێمەوە، هەوڵدەدات كێشەكان، هەناردەی كەركوك بكات، بەتایبەت كە رونبۆتەوە سەرجەم ئەو كەسانەی لە نێو خۆپیشاندانەكانن لە هەولێرەوە ئاڕاستە دەكرێن، دەیانەوێت كێشە و پشێوی لە نێو نەتەوەكانی شارەكە دروستبكەن، بەڵام خەڵكی كەركوك بە سەرجەم نەتەوە و پێكهاتە ڕەسەنەكانی زۆر هوشیارن و لە مەرامی ناحەزان تێگەیشتون".

پارتی و ئەو لایەنە شۆڤێنییە عەرەبی و توركمانانە، كە هاوپەیمان و دۆستی یەكترن، كێشەیان بارەگا نییە

مەڵبەندی دوی ڕێكخستنی كەركوكی یەكێتی دەشڵێت، "پارتی و ئەو لایەنە شۆڤێنییە عەرەبی و توركمانانە، كە هاوپەیمان و دۆستی یەكترن، كێشەیان بارەگا نییە، چونكە لە ئێستادا بارەگای لق و ناوچەكانی چۆڵكراون، بەڵام بەمەبەست ناگەڕێتەوە، دەیانەوێت بەو بیانوە، ئاسایشی كۆمەڵایەتی كەركوك تێكبدەن".

ئارامی و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیانمان هێڵی سورن

ئاماژەی بەوەشكردوە، "جارێكی دیكە دڵنیای بە هەمولایەك دەدەین، كە ئارامی و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیانمان هێڵی سورن، تەواوی هەوڵەكانی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، رێگە نادەین مەرامی نەیاران جێبەجێبكرێت و ئاژاوا و كێشە بۆ شارەكەمان دروستبێت".

نیشانەکردن

كه‌ركوك