خهندان-
وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا رایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئیتاڵیا و چین بەو شێوەیەی چاوەڕوان دەکرا باش نەبوە، دوای ئەوەی رۆما چوار ساڵ لەمەوبەر پەیوەندی بە دەستپێشخەریی "پشتێن و ڕێگا"ی پەکینەوە کرد.
لە سەردەمی حکومەتێکی پێشودا، لە ساڵی 2019 ئیتاڵیا بوە یەکەمین وڵاتی گەورەی ڕۆژئاوا، کە پەیوەندی بەو دەستپێشخەرییە ژێرخانیانەی چینەوە کرد، کە لەلایەن چینەوە دەستیپێکرد، سەرەڕای ناڕەزایی ئەمریکا.
دەستپێشخەرییەکە ئەو بەرهەمەی نەبوە کە چاوەڕێمان دەکرد
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەنتۆنیۆ تایانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە کۆڕبەندی ئابوری ئەنجومەنی ئەوروپا پێش ئەوەی بۆ سەردانی چین بڕوات، ڕایگەیاندوە، دەستپێشخەرییەکە "ئەو بەرهەمەی نەبوە کە چاوەڕێمان دەکرد".
دەبێت هەڵسەنگاندن بکەین، پەرلەمان دەبێت بڕیاربدات بەشداریکردنمان نوێ بکەینەوە یان نا
ئاماژەی بەوەشکرد، "دەبێت هەڵسەنگاندن بکەین، پەرلەمان دەبێت بڕیاربدات بەشداریکردنمان نوێ بکەینەوە یان نا".
تا مانگی 12 ماوە بۆ ئەوەی رۆما بە فەرمی لە ڕێککەوتنەکە بکشێتەوە
زۆر بەدوری نازانرێت کە رۆما لە مانگی (ئازار/3)ی 2024دا ڕێککەوتنەکە نوێ بکاتەوە و تا مانگی (کانونی یهكهم/12)ی ماوە بۆ ئەوەی بە فەرمی لە ڕێککەوتنەکە بکشێتەوە، بە پێچەوانەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ نوێ دەکرێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ئاماژەی بەوەکرد، ئێوارەی ئەمڕۆ وڵاتەکەی بەجێدەهێڵێت بۆ سەردانێکی سێ رۆژە بۆ پەکین بە ئەرکێکی دیپلۆماسی.
لایخۆیهوه جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیاش رایگەیاند، بەنیازە لە یەکێک لە سەردانەکانی داهاتوی دەرەوەی وڵات سەردانی چین بکات.