ئەمریكا پێشوازی لە بڕیارێكی عێراق دەكات

08:41 - 01/09/2023

7597جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پێشوازی لە بڕیارەكەی دەسەڵاتی دادوەری عێراق كرد بۆ سزادان و زیندانیكردنی ئەو كەسانەی كە تۆمەتبارن بە كوشتنی ستیڤن ترۆل هاوڵاتی ئەمریكی لە بەغدا.

نوسینگەی ماتیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "پێشوازی لە بڕیارەكەی دادگای عێراق دەكەین بۆ سزادان و زیندانیكردنی ژمارەیەك تۆمەتبار و سزادانیان بە تۆمەتی تیرۆر كە پەیوەندیان بە كوشتنی ستیڤن ترۆل هاوڵاتی ئەمریكیەوە هەبوە".

 زۆر گرنگە هەمو ئەوانەی بەرپرسن لەم تیرۆرە دڕندانە و بە ئەنقەستەی (تڕۆڵ) ڕوبەڕوی دادپەروەری و لێپرسینەوە ببنەوە

ئاماژەی بەوەشكرد، زۆر گرنگە هەمو ئەوانەی بەرپرسن لەم تیرۆرە دڕندانە و بە ئەنقەستەی (تڕۆڵ) ڕوبەڕوی دادپەروەری و لێپرسینەوە ببنەوە، هیواشی دەربڕی كە ئەم بڕیارە بڕێك دادپەروەری بۆ بنەماڵەی ترۆل بگەیەنێت.

دوێنێ پێنجشەممە دادگای كەرخ لە بەغدا سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر ئێرانییەك و چوار عێراقیدا سەپاند بەهۆی كوشتنی هاوڵاتییەكی ئەمریكی بەناوی ستیڤن تروێڵ، كە لە مانگی (تشرینی دوەم/11)ی 2022 لە شەقامێكی بەغدا تەقەی لێكرابو.

نیشانەکردن

ئه‌مریكا