خەندان-
دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند، هێزەكانیان لەسنوری ئیدارەی راپەڕین دەستیان بەسەر حەوت كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتوە و لێكۆڵینەوەشیان لەبارەی خاوەندارێتی ئەو ماددە هۆشبەرانە دەستپێكردوە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای بەدواداچوون و چاودێریكردنی وورد، هێزەكانی ئاسایش بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە لە ڕۆژی 27ی ئەم مانگە بۆ پشكنین و بەدواداچوون لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت، توانیان دەست بەسەر حەوت پارچەی یەك كیلۆگرامی ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیش بگرن كە دەكاتە حەوت هەزار گرام.
پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە كراوەتەوە
سەبارەت بەخاوەندارێتی ئەو ماددە هۆشبەرانە و ئەو كەسانەی كە بازرگانیان پێوەكردوە، دەزگای ئاسایشی هەرێم رونیكردۆتەوە، "لە ئێستادا بە ماددەی 26 لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە ئەقڵیەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە كراوەتەوە".