خەندان-
کۆمپانیای مێتا دوای ئەوەی کارپێکردنی ئەپڵیکەیشنی ماسنجەر لایت-ی لە سیستمی 'IOS' راگرت، بەنیازە لە سیستمی ئەندرۆیدیش رایبگرێت، کە سوکترین و سنوردارترین ئەپدەیتی ئەپڵیکەیشنی نامەناردنی خێرای مەسنجەرە لەسەر ئەو ئامێرە زیرەکانەی سیستمی کارپێکردنی ئەندرۆیدیان هەیە.
ماڵپەڕی "TechCrunch"ی جیهانی تایبەت بە کێشەکانی تەکنەلۆجیا رایگەیاند، "بەکارهێنەرانی ئەپڵیکەیشنی ماسنجەر لایت دەستیان کردوە بە وەرگرتنی نامە کە تێیدا پێشنیازی ئەوەیان بۆ دەکرێت ئەپدەیتی Messenger بەکاربهێنن لەبری Messenger Lite بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن لە قسەکردن لەگەڵ بەکارهێنەرەکانی دیکەدا".
ڕیارە لە دوای رێکەوتی 18ی (ئەیلول/9)ی ئەمساڵەوە بۆ بەکارهێنەرانی ئێستای بەردەست نەبێت
ئەپڵیکەیشنی "Messenger Lite" لە فرۆشگای ئۆنلاینی "Google Play" بۆ بەکارهێنەرانی نوێ لابرا، هەروەک بڕیارە لە دوای رێکەوتی 18ی (ئەیلول/9)ی ئەمساڵەوە بۆ بەکارهێنەرانی ئێستای بەردەست نەبێت.
ئەو کەسانەی مەسنجەر لایت لەسەر ئامێرەکانی ئەندرۆید بەکاردەهێنن، ئاڕاستە کراون بۆ بەکارهێنانی مەسنجەر (OFB Lite)
لەوبارەیەوە وتەبێژی مێتا دەڵێت، "لە 21ی (ئاب/8) ئەمساڵەوە ئەو کەسانەی ئەپڵیکەیشنی مەسنجەر لایت لەسەر ئامێرەکانی ئەندرۆید بەکاردەهێنن، ئاڕاستە کراون بۆ بەکارهێنانی مەسنجەر (OFB Lite) بۆ ناردن و وەرگرتنی نامە".
کۆمپانیای مێتا کە پێشتر بە فەیسبک ناسراب، لە ساڵی 2016 ماسنجەر لایتی بۆ بەکارهێنەرانی ئامێرە زیرەکەکانی سیستمی ئەندرۆید ناساند.
ئەپدەیتە کۆنەکەی ئەپڵیکەیشنەکە تەنها ئەرکە سەرەکییەکان دابین دەکات و بڕێکی کەم لە میمۆری ئامێرەکە داگیردەکات
ئەو ئەپدەیتەی کۆنەی ئەپڵیکەیشنەکە تەنها ئەرکە سەرەکییەکانی ناو بەرنامەی "Messenger" دابین دەکات بەجۆرێک کە تەنها بڕێکی کەم لە میمۆری ئامێرەکە داگیردەکات و بڕێکی کەمتر لە هێزی پرۆسێسەرەکەی بەکاردەهێنێت.