ژنێك نۆ منداڵی بە سكێك بو

04:40 - 27/08/2023

2303جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ڕاپۆرتێكی تایبەتی كەناڵی 2 ئینتەرناشناڵ ئاشكرایكردوە، ئەنتۆنیا مادو ئۆبیانوجوی تەمەن 45 ساڵ كە خەڵكی وڵاتی نەیجەرە و لە كامیرۆن نیشتەجێیە، بەسكێك شەش كچ و سێ كوڕی هەبوە و لەئێستاشدا دۆخی تەندروستی سەرجەمیان جێگیرە.

سێ مانگ لەمەوبەر لە نەخۆشخانەیەكی شاری لیمبێ لە بەشی فاكۆ لە هەرێمی باشوری ڕۆژئاوا، ژمارەی پێوانەیی دایكی بردەوە، كە بۆ ماوەی دوگیانییەكەی لەو نەخۆشخانەیە چارەسەری وەرگرت، هەواڵەكە بەخێرایی بڵاوبۆوە و زۆر كەسیش باوەڕیان پێی نەبو.

چاوەڕوانی دوانە بوە و سەری سوڕماوە كە كۆتاییەكەی بە نۆ منداڵ كۆتاییهاتوە
ئەنتۆنیا مادو ئۆبیانوجو لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی تەلەفزیۆنی ناسراوی كامێرونی كەناڵ 2 ڕایگەیاندوە، چاوەڕوانی دوانە بوە و "سەری سوڕماوە كە كۆتاییەكەی بە نۆ منداڵ كۆتاییهاتوە".
بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو منداڵی بێ دوانەم هەبو، ئەوە بە تەواوی چاوەڕواننەكراو بو
ئاماژەی بەوەشكردوە، سۆنەرمان كردبو، سەرەتا پێمان وابو دوانەیە، بەڵام كاتێك كاتی منداڵبون هات، بە شێوەیەكی چاوەڕواننەكراو منداڵی بێ دوانەم هەبو، ئەوە بە تەواوی چاوەڕواننەكراو بو.
بەڕاستی دەمەوێت سوپاسی هەمو ئەو كەسانە بكەم كە ئێمەیان خستۆتە ناو نزاكانیانەوە

ئەو ژنە پێزانینی خۆی بۆ خێرخوازان دەربڕی و وتی، "بەڕاستی دەمەوێت سوپاسی هەمو ئەو كەسانە بكەم كە ئێمەیان خستۆتە ناو نزاكانیانەوە، دەمەوێت دڵنیایان بكەمەوە كە هیچ شتێك بۆ خودا مەحاڵ نییە".

ئەو دوەم ژنە كە ژمارەیەكی پێوانەیی لەو شێوەیە لە سەرانسەری جیهاندا شكاندوە دوای ئەوەی ژنە مالییەكەی حەلیما سیسێ لە ساڵی 2021دا ئەو كارەی كرد و چوە ناو ڕیكۆردەكانی جیهانی گینس.

دەسەڵاتدارانی كەنیسەی پرێسبیتێریان لە كامێرون (PCC) ڕەتكردنەوەی بەرپرسیارێتییان بڵاوكردەوە و ئەو بانگەشەیان پوچەڵكردەوە كە گوایە ئەنتۆنیا لە نەخۆشخانەی پرێسبیتێریانی مانیمەن لە شاری نگوتی لە بەشی كوپێ-موانێنگوبا لە ناوچەی باشوری ڕۆژئاوا منداڵەكانی لەدایكبون.

بەپێی وتەی ئەو ژنە، بەدواداچونی منداڵبونی لە دوالا، لە هەرێمی كەنار دەریا ئەنجامداوە، پێش ئەوەی لە كۆتاییدا لە شاری لیمبێ  لە هەرێمی باشوری ڕۆژئاوا نەشتەرگەری بكات.