خەندان-
هەندێکجار ئامێرەکانی یاریکردن پێویستیان بە پاککردنەوە هەیە بۆ لابردنی تۆز و پیسی کەڵەکەبو، ئەوەش دەکرێت کاریگەریی نەرێنی لەسەر کاراییەکانیان لە کارپێکردنیاندا دروست بکات، کە دەتوانرێت لە رێگەی دەرچونی دەنگێکی بەرز لە ئامێرەکەوە درکی پێبکرێت، شارەزایان جەختیان لە دورکەوتنەوە لە کەرەستەی پاککەرەوە کردوەتەوە، کە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە روی ئامێرەکە.
پێویستە پێش دەستپێکردنی کاری پاککردنەوەی هەر ئامێرێکی کارەبایی، دڵنیابیتەوە لەوەی بە هیچ سەرچاوەیەکی کارەباییەوە پەیوەست نییە، لە پێناو سەلامەتی خۆت و ئامێرەکە.
دەبێت لەبری ئاو، قوماشێکی نەرمی کەمێک شێدار بەکاربهێنرێت بۆ ئەو مەبەستە
لەوبارەیەوە گۆڤاری "کۆمپیوتەر بیڵد"ی ئەڵمانی لە زاری پسپۆڕانەوە هۆشدارییان داوە لەوەی پاککردنەوەی ئەو ئامێرانە بە ئاو زیانیان پێدەگەیەنێت، بەڵکو دەبێت لەبری ئاو، قوماشێکی نەرمی کەمێک شێدار بەکاربهێنرێت بۆ ئەو مەبەستە.
شارەزایان جەختیان لە دورکەوتنەوە لە کەرەستەی پاککەرەوە کردوەتەوە
هەروەها شارەزایان جەختیان لە دورکەوتنەوە لە کەرەستەی پاککەرەوە کردوەتەوە، کە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە روی ئامێرەکە، دەڵێن، "پێویستە پڕۆسەی پاککردنەوەکە بە قوماشێکی نەرم و تەڕکردنی بە سپرای ئاو، ئەنجام بدرێت".
پێویستە ئاگاداری بەکارهێنانی ئامێرەکانی وەک گسکی کارەبا یان هەر ئامێرێکی دیکەی بەهێز بیت
ئاشکراشی دەکەن "پێویستە ئاگاداری بەکارهێنانی ئامێرەکانی وەک گسکی کارەبا یان هەر ئامێرێکی دیکەی بەهێز بیت کە کاریگەریی لەسەر ئامێرە کارەباییەکانی تایبەت بە یاریکردن و پێکهاتەکانی هەبێت، یاخود دەتوانرێت گسکە کارەباییەکە لە نزمترین ئاستی هەڵمژینی، دابنرێت".
بەشێوەیەکی گشتی شارەزایان رێنمایی دەدەن کە روکاری ئامێرەکانی یاریکردن لانیکەم ھەفتەی جارێک پاک بکرێنەوە، لەگەڵ پاککردنەوەی وردی ھەر شەش مانگ جارێک، بۆ ئەوەی پانکەکان نێو پێکهاتەکەی پیس نەبن و خۆڵ نەگرن، کە هۆکارە لە کەمکردنەوەی هێزی ساردکردنەوەیان و تەمەنی ئامێرەکە.