شۆڕش مروەتی دوای 14 ساڵ لە سێدارەدرا

11:34 - 22/08/2023

5714جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سزای لەسێدارەنی شۆڕش مروەتی، بەندکراو هەڵهاتو کە لە کاتی راپەڕینی بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز ڕزگاری بو و دواتر دیسان دەستبەسەر کرایەوە، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا، ناوبراو 14 ساڵ پێش ئێستا بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچبو.

رێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو بڵاویکردەوە، بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە سزای لەسێدارەنی شۆڕش مروەتی، بەندکراوی خەڵکی شاری سەقز لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا، رۆژێک پێشتر بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی، بۆ ژوری تاکەکەسیی بەندیخانە گواستراوەتەوە.

14 ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە کاتی دزیکردنی چەکدارانەدا دەستبەسەرکرا 
شۆڕش مروەتی، 14 ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە کاتی دزیکردنی چەکدارانەدا دەستبەسەرکرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا.

ئەو بەندکراوە کوردە پاییزی ساڵی رابردو لە رەوتی شۆڕشی ژن، ژیان ئازادی و لە کاتی ڕاپەڕینی بەندکراوانی بەندیخانەی ناوەندیی سنە بۆ ژوری تاکەکەسی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسترایەوە، دوای 10 مانگ جارێکی دیکە بۆ ژوری گشتیی بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترایەوە.
شۆڕش مروەتی پاییزی ساڵی ڕابردو بۆ ژوری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسترابوەوە
شۆڕش مروەتی پاییزی ساڵی ڕابردو هاوکات لەگەڵ سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکان لە دوای کوژرانی ژینا ئەمینی، کچە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە بۆ ژوری تاکەکەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە گواسترابوەوە.
شۆڕشی مروەتی 14 ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "دزی چەکدارانە" دەستگیرکرابو
شۆڕشی مروەتی 14 ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی "دزی چەکدارانە" لە شاری تاران دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا.

شایان سەعیدپور و مستەفا سەلیمی دوی دیکە لەو بەندکراوانە بون کە دوای دەستبەسەرکرانەوەیان لە دوای شۆڕشی بەندیخانەی سەقز بە خێرایی و هەمان ساڵ سزاکەیان جێبەجێکرا.