ئیلۆن مەسك: ڕەنگە ئێکس شکستبهێنێت

12:06 - 22/08/2023

3254جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دوای ئەوەی روبەڕوی توڕەیی بەشێك لە بەكارهێنەران بۆوە بەهۆی لابردنی تایبەتمەندی بلۆككردن، ئیلۆن مەسك ملیاردێری ئەمریكی دانی بەوەدانا كە ڕەنگە بەدەستهێنانی پلاتفۆرمی ئێكس شكست بهێنێت.

ئیلۆن مەسك لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی، "ڕەنگە ئێكس (تویتەری پێشو) شكست بهێنێت".

ڕەنگە ئێمە بەو شێوەیەی زۆر كەس چاوەڕێیان دەكرد شكست بهێنین

دەشڵێت، "ڕاستییە خەمناكەكە ئەوەیە كە لە ئێستادا تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی گەورە نین، ڕەنگە ئێمە بەو شێوەیەی زۆر كەس چاوەڕێیان دەكرد شكست بهێنین، بەڵام هەمو هەوڵێك دەدەین بۆئەوەی لانیكەم یەك تۆڕی كۆمەڵایەتی نایابمان هەبێت".

خاوەنی كۆمپانیای ئێكس كە سامانەكەی بە 225.5 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت، هەینی ڕابردو بەكارهێنەرانی توڕە كرد كاتێك ئاشكرای كرد كە چیتر ڕێگەیان پێنادات ئەكاونتەكان بلۆك بكەن تەنها لە حاڵەتی نامە ڕاستەوخۆكان نەبێت.

ئیلۆن مەسك ئاماژەی بەوەكردوە، تایبەتمەندی بلۆككردن مانای نییە و بەكارهێنەران دەبێت تەنها بە پشتگوێخستنی ئەكاونتەكان ڕازی بن.