نوری مالیكی خۆی بۆ شەڕە گەرمەكە ئامادە دەكات.. چاوی لە پۆستی زیاتر لە پێنج پارێزگارە

09:53 - 22/08/2023

5854جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەگوێرەی ئاماژەكانی ناو هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆكایەتی نوری مالیكی سەرۆك وەزیرانی پێشوتر و سەرۆكی هاوپەیمانێتیەكە، لە كۆتایی ئەمساڵدا شەڕێكی چارەنوسساز لە هەڵبژاردنی پارێزگاكان ئەنجام دەدات، بە ئامانجی وەرگرتنی پۆستی پارێزگار لە پێنج شاری ناوەڕاست و باشور عێراق و بۆئەو مەبەستەش خۆیان بۆ "شەڕێكی گەرمی هەڵبژاردن" ئامادە دەكەن.

رۆژنامەی شەرقوڵئەوسەت لەراپۆرتێكدا بڵاویكردۆتەوە، هاوپەیمانییەكەی مالیكی چەند مانگێك لەمەوبەر دو ئامانجی دانا كە پەیوەندییان بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانەوە هەبو، یەكەمیان ڕەتكردنەوەی ئەو وادەیەی كە بڕیاربو لە (كانونی دوەم/1)ی 2023 هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، دوەمیشیان داخستنی دەرگای هاوپەیمانی بو لەبەردەم هێزە شیعەكان لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی، بەو پێیەی مالیكی پێی باشتر بو كورسییەكانی ئەنجومەنەكان بە ئازادی "بەبێ یارمەتی كەس" بەدەستبهێنێت.

مالیكی پێشتر دوپاتیكردەوە كە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان لەكاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێن و هیچ دواكەوتنێكیان تێدا نییە

نوری مالیكی پێشتر دوپاتیكردەوە كە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان لەكاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێن و هیچ دواكەوتنێكیان تێدا نییە، هاوكات داوای لە لایەنگرانی كرد كە "ئامادەبن و بەشێوەیەكی كارا بەشداری بكەن لە هەڵبژاردنی كەسێك كە نوێنەرایەتیان بكات لە ئەنجومەنی پارێزگاكان".

مالیكی بڕیاریداوە نفوزی خۆی لە پارێزگاكان زیاد بكات

سەركردەیەكی هاوپەیمانی بە رۆژنامەكەی ڕاگەیاندوە، مالیكی بڕیاریداوە نفوزی خۆی لە پارێزگاكان زیاد بكات، پلانەكەیشی بریتییە لە بەدەستهێنانی نزیكەی 40%ی كورسییەكانی عێراق كە لە 450 كورسی تێدەپەڕێت، ئەمە جگە لە پۆستی پارێزگار لە پێنج شار بەبێ یارمەتی هیچ هاوپەیمانێك.

مالیكی ئێستا یەكێكە لەو كەسانەی كە بە جۆش و خرۆش و بە نەبونی ڕەوتی سەدری لە گۆڕەپانەكەدایە

سەرچاوە ئاگادارەكان لە ژوری هەڵبژاردنەكانی هێزە شیعەكان دەڵێن، مالیكی ئێستا یەكێكە لەو كەسانەی كە بە جۆش و خرۆش و بە نەبونی ڕەوتی سەدری لە گۆڕەپانەكەدایە، هەڵبژاردنی پارێزگاكانیش بە دەرفەتێكی زێڕین دەزانێت بۆ ئەوەی نفوزی خۆی بسەپێنێت، دەیەوێت ئەو بۆشاییەی كە موقتەدا سەدر بەجێی هێشتوە پڕی بكاتەوە و دەستی بەسەردا بگرێت.

نوری مالیكی نزیكەی 120 كورسی و پێنج پارێزگاری بەدەستهێنا

لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی پێشوی ساڵی 2013، نوری مالیكی نزیكەی 120 كورسی و پێنج پارێزگاری بەدەستهێنا، لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە ساڵی 2019، لەژێر فشاری بزوتنەوەی ناڕەزایەتی لە عێراق سەرجەمیانی لەدەستدا.

 زۆرترین ركابەری لە نێوان كاندیدەكاندا بۆ بەدەستهێنانی دەنگی دەنگدەرانی شیعە هەیە

پێدەچێت نوری مالیكی بەتەواوی سەرقاڵی حیساباتی هەڵبژاردن بێت لەو ناوچانەی كە شایەتحاڵی كاریگەری سەدریەكانن لە ناوەند و باشوری وڵاتدا، لەكاتێكدا پێی وایە "شەڕی سەرەكی" لە بەغدای پایتەخت دەبێت كە زۆرترین ركابەری لە نێوان كاندیدەكاندا بۆ بەدەستهێنانی دەنگی دەنگدەرانی شیعە هەیە

مالیكی سەقفێكی بەرزتری بۆ هەڵبژاردنەكەی داناوە

سەركردەیەكی شیعەكان كە ناوی نەهێندراوە ئاماژەی بەوەشكردوە، مالیكی سەقفێكی بەرزتری بۆ هەڵبژاردنەكەی داناوە، كە بریتییە لە بەدەستهێنانی نزیكەی نیوەی كورسییەكانی بەغدا، جگە لە "كۆتا"، و هیوادارە لەگەڵ ڕكابەرە سوننەكاندا هاوبەشی بكات، كە دیارترینیان محەممەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانە، هێزی ئەنجومەنی بەغدایە.

ڕەنگە موقتەدا سەدر خۆی ئاراستەی لایەنگرانی بكات بۆ پشتگیریكردنی كاندیدەكان

پلانی نوری مالیكی هەرچییەك بێت، ئەركەكە قورس دەبێت لە بوارەكانی خۆلێدان لەگەڵ سەدرییەكان بەهۆی بونی كاندیدەكانی هاوپەیمانان لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا، ڕەنگە موقتەدا سەدر خۆی ئاراستەی لایەنگرانی بكات بۆ پشتگیریكردنی كاندیدەكان بە شێوەیەكی نافەرمی لە هەوڵێكدا بۆ ڕێگریكردن لە نەیارەكانی، بە سەركردایەتی نوری مالیكی، لە ڕكابەریكردن لە بەغدا "بەبێ ڕكابەر"، وەك خۆی دەڵێت

 18 لایەن لە سەرجەم پارێزگاكان جگە لە هەرێمی كوردستان كێبڕكێ دەكەن

دەوڵەتی یاسا گەورەترین هاوپەیمانی هەڵبژاردنە و بەپێی ئەو ئامارانەی لە سەرەتای ئەم مانگەوە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ڕایانگەیاندبو، 18 لایەن لە سەرجەم پارێزگاكان جگە لە هەرێمی كوردستان كێبڕكێ دەكەن.

مالیكی گرەو لەسەر تیمێكی هەڵبژاردنی بەئەزمون دەكات، بەپێی وەسفی ئەو كەسانەی كە لە نزیكەوەن، كە تێڕوانینەكانیان بۆ ئەگەری ڕیزكردنی گشتگیر لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكاندا دەخەنە ڕو، چونكە كاندیدبونیان بەندە بە هەڵبژاردنی كەسایەتییەكەوە كە بتوانن بەسەر ژینگەی سەدردا سەربكەون و بڕێك لە بەردەكەی لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بەدەستبهێنن، بەڵام ئەم جۆرە پێشبینیانە بەهۆی سروشتی دیمەنی هەڵبژاردن لە عێراقدا جێی متمانە نین، كە زۆرجار تا وادەی دەنگدان چەندینجار گۆڕانكاری بەسەردا دێت.