سەلوان مۆمیكا لە گروپی میلیشیاكانەوە بۆ سوتاندنی قورئان.. سوید لێپرسینەوەكانی دەستپێدەكات

07:59 - 22/08/2023

7429جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 

ئەو كوڕەی قورئانەكەی سوتاند، دەركەوتوە سەر میلیشیای چەكدار بوە لە لای سوید ئەو گروپە بە مەترسیدار ناسراون، كاتی خۆپێشاندنی ناو پەرلەمانیش گەڕاوەتەوە عێراق و توندوتیژی ئەنجامداوە، ئەمەش پێچەوانەی مافی پەنابەرێتی هەمیشەییە كە دەتوانێت گەشت بۆ هەمو دنیا بكات جگە لە عێراق بەو پێیەی لەوێ ژیانی لە مەترسیدابوە بۆیە مافی مانەوەی هەمیشەیی لە سوید پێدراوە.

تەلەفزیۆنی سوید ڤیدیۆ تۆمارێكی ڤیدیۆیی بە زمانی عەرەبی بڵاكردەوە، كە سەلوان مۆمیكا توندڕەوی عێراقی نیشتەجێی سوید لەتۆمارە ڤیدیۆییەكەدا دەركەوێت، لەكاتێكدا زیاتر لە جارێك قورئانی سوتاندوە بە بیانوی ئازادی ڕادەربڕین پێش ئەوەی ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆی ئاشكرا بێت، وەك ئەوەی ئاشكرا بو كە سەلوان ساڵی 2020 كە پەنابەری سیاسی لە سوید وەرگرتوە، ئەندامی "میلیشیا نایاساییەكانە" ئاساییە لە عێراق.

سەلوان مۆمیكا وێنەی بە جلوبەرگی سەربازی و چەكەوە هەیە

 بەپێی ڕاپۆرتە سویدییەكان، سەلوان مۆمیكا وێنەی بە جلوبەرگی سەربازی و چەكەوە هەیە، هەرچەندە ئەمە پێشێلكردنی یاساكانی پێدان و پەنابەرێتییە لە سوید.

سوید لێكۆڵینەوە لە سەلوان مۆمیكای توندڕەو دەكات

دەزگای كۆچبەری سوید لێكۆڵینەوە لە سەلوان مۆمیكای توندڕەو دەكات سەبارەت بە چۆنیەتی گەیشتن بە سوید و وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی هەمیشەیی، بەپێی زانیارییەكان دەسەڵاتدارانی سوید لە لێكۆڵینەوەكەدا بە چەند وێنە و ڤیدیۆیەك لە ڕابردوی لە عێراق ڕوبەڕوی بونەتەوە لەنێویاندا كاتێك كە بە چەكێكەوە وەستابو و لە ناوەڕاستی هێزێكی سەربازیدا.

لەگەڵ ئەفسەری لێكۆڵینەوەی دەزگای كۆچبەری سوید بانگهێشتی لێپرسینەوە كراوە

بەپێی وردەكارییەكان، مۆمیكا ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردو لە بنكەیەكی تایبەتی پۆلیسی سوید لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید، لەگەڵ ئەفسەری لێكۆڵینەوەی دەزگای كۆچبەری سوید بانگهێشتی لێپرسینەوە كراوە و بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا كراوە.

دەتوانم پشتڕاستی بكەمەوە كە كۆبونەوەكە ئەنجام دراوە

بەڕێوەبەری دەزگای كۆچی سوید دەڵێت، "دەتوانم پشتڕاستی بكەمەوە كە كۆبونەوەكە ئەنجام دراوە، بەڵام ئەوەی باس كرا، شتێك نییە بتوانم بچمە ناوەڕۆكەكەیەوە".

چەكی هەڵگرتوە و شەڕی كردوە و ئەمەش دەیسەلمێنێت كە ئەو تەنها چالاكوان یان سیاسەتمەدار نییە

بەگوێرەی زانیارییەكانی SVT، دەزگای كۆچی سوید لێپرسینەوەی لەگەڵ سەلوان مۆمیكا كردوە سەبارەت بە كۆمەڵێك وێنە و ڤیدیۆ كە تێیدا لە عێراق دەردەكەوێت، ئەو وێنانەی تێیدا دەردەكەوێت بە چەكەوە لە ژینگەی سەربازیی ناڕێك و نهێنی لەدەرەوەی یاسا، ئەمەش پێچەوانەی یاسایە بۆئەوەی كە سەلوان مۆمیكا بانگەشەی كرد كاتێك گەیشتە سوید و داوای مافی پەنابەری كرد كە باسی ڕاستییەكانی نەكرد سەبارەت بەوەی كە كەسێكی مەدەنییە كە پەیوەندی بە میلیشیایەكی چەكداری ناڕێكەوە هەیە لە عێراق، هەروەها چەكی هەڵگرتوە و شەڕی كردوە و ئەمەش دەیسەلمێنێت كە ئەو تەنها چالاكوان یان سیاسەتمەدار نییە، بەڵكو سەر بە گروپێكی میلیشیاكان بوە.

مۆمیكا ڕۆڵی سەركردایەتیی هەبوە لە میلیشیایەكی مەسیحیدا كە سوید بە نایاسایی ناساندویەتی

ئەو لێكۆڵەرە سویدییە ڤیدیۆ و وێنەی مۆمیكای لە سۆشیال میدیا بڵاوكردەوە كە دەریدەخات مۆمیكا ڕۆڵی سەركردایەتیی هەبوە لە میلیشیایەكی مەسیحیدا كە سوید بە نایاسایی ناساندویەتی و تاوانەكانی جەنگ و تاوانەكانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامداوە.

مۆمیكا ڕەتیدەكاتەوە بەشداری شەڕی كردبێت یان ئەندامێكی ڕاستەقینەی میلیشیاكان بێت

سەلوان مۆمیكا ڕەتیدەكاتەوە بەشداری شەڕی كردبێت یان ئەندامێكی ڕاستەقینەی میلیشیاكان بێت، سەرەڕای ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆییەكاندا وێنەی ئەو دەردەكەوێت و بە دەنگیش دەڵێت، ئەو بەشێكە لە میلیشیایەك، سەلوان بە عەرەبی دەڵێت كە پەیامی لە سیاسەتمەدارانی عێراقی لە حكومەتدا پێگەیشتوە بۆ بەشداریكردن لە ئازادكردنی ناوچە مەسیحییەكان كە لەلایەن داعشەوە كۆنتڕۆڵكرابون".

لە وێنەكەدا لەگەڵ خۆپیشاندەران لە دەرەوەی پەرلەمان لە بەغدا وەستاوە

وێنەیەكی دیكە كە سەرنجی دەسەڵاتدارانی سویدی لە كاتی لێكۆڵینەوەكاندا ڕاكێشا، كە خودی سەلوان مۆمیكا لە هاوینی 2022 بڵاویكردەوە، لە وێنەكەدا لەگەڵ خۆپیشاندەران لە دەرەوەی پەرلەمان لە بەغدا وەستاوە، كە ڕەنگە ئەوە نیشان بدات كە گەڕاوەتەوە بۆ عێراق هەرچەندە خاوەنی مافی پەنابەرێتی سیاسی سویدییە كە ڕێگری دەكات لە گەڕانەوەی بۆ عێراق چونكە ژیانی مەترسیدارە بەڵام گەڕاوەتەوە.

 مۆمیكا وێنەكە پێش ئەوەی بۆ یەكەمجار بێتە سوید گیراوە

بەوتەی سەلوان مۆمیكا وێنەكە پێش ئەوەی بۆ یەكەمجار بێتە سوید گیراوە، بەڵام بەدواداچونەكان پشتڕاستیان كردەوە كە وێنەكان ساڵی 2022ن و كۆن نین، پێشبینیش دەكرێت لێكۆڵینەوەكانی دەزگای كۆچ بۆ ماوەیەكی درێژتر بەردەوام بێت لەگەڵیدا.

جێسپەر تێنگرۆت بەڕێوەبەری ڕۆژنامەوانی پێی وایە گرنگە لایەنە بەرژەوەندخوازەكان دەرفەتیان هەبێت بۆچونی خۆیان لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕن

سەلوان مۆمیكا لە ساڵی 2017 بە ڤیزەی شنگن گەیشتە سوید 

سەلوان مۆمیكا لە ساڵی 2017 بە ڤیزەی شنگن گەیشتە سوید و لە ساڵی 2018 داوای مافی پەنابەری لە دەسەڵاتدارانی سوید كرد و لە مانگی (نیسان/4)ی 2021یش مافی مانەوەی لە سوید پێدرا كاتێك بە هۆكاری سیاسی مافی پەنابەرێتی سێ ساڵەی پێدرا

مۆمیكا كاتێك مۆڵەتی مافی مانەوەی لە سوید پێدرا، بە چەقۆ هەڕەشەی لە پیاوێك كرد كە لەگەڵیدا دەژیا،

هەر لە ساڵی 2021دا، مۆمیكا كاتێك مۆڵەتی مافی مانەوەی لە سوید پێدرا، بە چەقۆ هەڕەشەی لە پیاوێك كرد كە لەگەڵیدا دەژیا، ئەمەش بوە هۆی ئەوەی ساڵی دواتر بە تاوانی هەڕەشەی نایاسایی سزا بدرێت سزاكە بریتی بو لە تاقیكردنەوە و خزمەتكردنی كۆمەڵگە.

لە 11ی (تەمموز/7)ی ئەمساڵ دوای یەكەم سوتاندنی قورئان، دەزگای كۆچی سوید دۆسیەی تۆماركرد بۆ ئەوەی ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ستاتۆ و مۆڵەتی مانەوەی سەلوان مۆمیكا لەبەرچاو بگیرێت، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە دەسەڵاتداران زانیاری نوێیان پێگەیشتوە كە ڕەنگە كاریگەری لەسەر دۆسیەكەی هەبێت .

نیشانەکردن

سويد