خەندان-
بۆ جاری دوەم، بەشێك لە لایەنەكانی عێراق كە خۆیان ئامادە دەكەن بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان (ئەنجومەنی پارێزگاكان) كە بڕیارە مانگی (كانونی دوەم/12)ی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، داوای لابردنی ژمارە 56یان لە لیستی كاندیدەكانیان كردوە.
جومانە گلای وتەبێژی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاندوە، "داواكارییەك لە لایەن بەشێك لە لایەنەكانەوە ئاڕاستەیان كراوە بۆ سڕینەوەی ژمارە 56 لە ڕیزبەندی ناوی كاندیدەكان، ئەم بابەتە دەبێت بە بڕیارێكی دەستەی كۆمیسیاران دەربكرێت، ئەمەش زیاتر لە پارێزگای بەغدا روبەڕویان دەبێتەوە، چونكە بەشێك لە لیستەكان 98 كاندیدیان هەیە و بەلابردنی ژمارە 56 ریزبەندی كاندیدەكانیان بۆ 99 دەگۆڕێت".
ژمارەی ئەو كاندیدانەی ناویان تۆماركردوە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان گەیشتوەتە 348 كەس
ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی ئەو كاندیدانەی ناویان تۆماركردوە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان گەیشتوەتە 348 كەس، هاوكات ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی تا دوێنێ داتاكانیان نوێكردوەتەوە 942 هەزار و 406 هەزار كەس بوە، لەنێویاندا سێ هەزار و 331 كەسی ئاوارە، هاوكات ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی كە تازە ناویان تۆماركردوە، لەدایكبوی ساڵی 2005 گەیشتوەتە 348 كەس 99 هەزار و 308 هەزار.
بەشێك لە كاندیدەكانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی بەغدای پایتەخت ترسیان هەیە یەكێكیان بە ژمارە 56 زنجیرەیی پێبدرێت
بەشێك لە كاندیدەكانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی بەغدای پایتەخت ترسیان هەیە یەكێكیان بە ژمارە 56 زنجیرەیی پێبدرێت، كە بە "ساختەكار و گەندەڵەكانی شەقامی عێراقی" ناودەبرێت، ئەمەش بۆئەوە دەگەڕێتەوە كە پەیوەندی لەگەڵ ماددەیەكی یاسایی هەیە كە پەیوەندیدارە بۆ ساختەكاری و گەندەڵی، ئەویش ژمارە 456ی یاسای سزادانی ژمارە 111ی ساڵی 1969یە، بەجۆرێك ئەو ژمارەیە وەك هێمایەك بۆ گەندەڵكاران بەكاردەهێندرێت.
ئەم ماددە یاساییە گۆڕاوە بۆ زاراوەیەك كە لە ناوخۆی عێراقدا بەكاردێت
ئەم ماددە یاساییە گۆڕاوە بۆ زاراوەیەك كە لە ناوخۆی عێراقدا بەكاردێت و لەلایەن عێراقییەكانەوە وەكو نازناوێك بۆ زۆرێك لەو سیاسەتمەدارانەی كە تۆمەتبارن بە دۆسیەی گەندەڵی بەكاریدەهێنن كە بەهۆی كاریگەرییەكانیان و ئەو پشتیوانییەی كە لە كوتلە چەكدارەكان هەیانە لە سزا ڕزگاریان دەبێت.
ئەم مادەیە سزای زیندانیكردن دەدات بۆ ماوەی تا پێنج ساڵ، بەگوێرەی قورسی كارەكە
ئەم مادەیە سزای زیندانیكردن دەدات بۆ ماوەی تا پێنج ساڵ، بەگوێرەی قورسی كارەكە، بەرامبەر هەر كەسێك كە شێواز و ئامرازەكان بۆ فریودان و فێڵكردن لە هاوڵاتیان بەكاربهێنێت و ئەم كارەش دەبێتە هۆی سودی ماددی یان ئەخلاقی بۆ ئەنجامدەرەكەی بەپێی یاسای عێراق.
لە هەڵبژاردنی پەرلەمان كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان ژمارە 56ی بەدەر كرد
لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی ئەم دواییەی كە لە (تشرینی یەكەم/10)ی 2021 بەڕێوەچو، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان ژمارە 56ی بەدەر كرد بۆئەوەی ڕێگری بكات لە هەر شەرمەزارییەك كە كاندیدی هەڵبژاردنەكان بەم ڕیزبەندییە ژمارەكان بكەوێتە ناویەوە و دەرفەتێكیش بێت بۆ هەمو كاندیدەكان.
ئەم ژمارەیە لە بازنەكانی ناوخۆی عێراقدا دەركراون
لای خۆیەوە مەروە حەسەن كاندیدی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە بەغدا ئاماژەی بەوەكرد، ئەم ژمارەیە لە بازنەكانی ناوخۆی عێراقدا دەركراون و ناوبانگێكی خراپی هەیە، لە ڕێگەی بەشی كاروباری كاندیدەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە داواكاریم پێشكەش كرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم ژمارەیە لە ڕیزبەندی لیستی هەڵبژاردنەكان، چاوەڕێی بڕیارێكی كۆمسیۆن دەكەین بۆ خزمەتكردنی كاندیدەكان".
ژمارە جیاوازەكان ستراتیژێكی هاوبەشی هەڵبژاردنن لە زۆرێك لە وڵاتان و لە عێراقیشدا بەكاردەهێنرێن
لای خۆیەوە وائیل بەرود كاندیدی هەڵبژاردن لە بەغدا رایگەیاندوە، ژمارە جیاوازەكان ستراتیژێكی هاوبەشی هەڵبژاردنن لە زۆرێك لە وڵاتان و لە عێراقیشدا بەكاردەهێنرێن، تایبەتمەندی كاندید یان گوزارشت لە دیدگای سیاسی خۆیان دەكەن، هەندێك پێیان وایە كە ژمارە جیاوازەكان ڕەنگە یارمەتیدەر بن لە بەرزكردنەوەی جەماوەری كاندیدەكە و زیادكردنی چانسی سەركەوتنی لە هەڵبژاردنەكاندا.
سەرەڕای درێژكردنەوەی زیاتر لە جارێك لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانەوە بۆ تۆماركردنی كاندید و دەنگدەران و حزب و هاوپەیمانییەكان، ئەمەش ڕێژەی نوێكردنەوەی كارتی هەڵبژاردنەكانی دەنگدەرانی عێراقی بەرز نەكردەوە، بەو پێیەی نزیكەی چوار ملیۆن عێراقی هەن كە تۆمار و كارتی بایۆمەتریان نوێ نەكردۆتەوە، بەمەش مافی دەنگدانیان نابێت، لەكاتێكدا هەندێك لە ئەندامانی پارتەكان باس لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنەكان لە وادەی دیاریكراوی خۆیان دەكەن بەهۆی چەند هۆكارێكەوە، لەنێویاندا چاوەڕوانی كەمی بەشداریكردن.