وڵاتانی ئەوروپا روبەڕوی هەوایەكی "زۆر سارد" دەبنەوە

08:33 - 20/08/2023

5709جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 

شارەزایەكی بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت، لەماوەی هەفتەی داهاتودا پێشبینیدەكرێت بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری كاریگەری درێژببێتەوە بۆ سەر وڵاتانی باكور و ناوەند و رۆژئاوای ئەوروپا و ئەمە ئاماژەیە بۆ دەستپێكردنی پێشوەختەی زستان.

ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی لەڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ خەندان نێردراوە رایگەیاندوە، "لەماوەی هەفتەی داهاتودا چاوەروان دەكرێت بارستە هەوایەكی ساردی جەمسەری كاریگەری درێژببێتەوە بۆ سەر وڵاتانی باكور و ناوەند و رۆژئاوای ئەوروپا ببێتە هۆی نزمبونەوەیەكی نائاسایی پلەكانی گەرما و هاتنی زستانێكی پێش وەختە لە زۆرێكی ناوچەكەدا و بارانبارین و بارینی بەفر لە چیاكاندا".

ئەم شەپۆلە لەكاتێكدایە كە لەماوەی رابردودا شەپۆلی گەرمای بەهێز روی لەناوچەكە كردبو 

ئاماژەی بەوەشكردوە، "ئەم شەپۆلە لەكاتێكدایە كە لەماوەی رابردودا شەپۆلی گەرمای بەهێز روی لەناوچەكە كردبو كە هەندێك وێستگە ریكۆردی نوێی تۆماركردبو، لەم قۆناغەشدا ئەگەر هەیە بەشێوەی تۆماركراو پلەكانی گەرما نزمببنەوە كە بۆ نمونە لەناوچەیەكی فڕەنسا لەكاتی ئێستادا و رۆژانی داهاتودا پلەی گەرمی تا 40 پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە، بەڵام هەفتەی داهاتو نزمدەبێتەوە بۆ خوار 20 پلەی سەدی".

دەبێتە هۆی كەمبونەوەی كاریگەری ئەو بارستە هەوا گەرمانەی لەسەر ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە

دەشڵێت، "كاریگەری ئەم بارستە هەوایە بۆ رۆژانی كۆتایی ئەم مانگە و بۆ سەرەتای مانگی داهاتو (ئەیلول/9) بەشێوەیەكی لاواز درێژ دەبێتەوە بۆ باشوری ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوچەكە و سەر دەریای ناوەڕاست و ئەمەش دەبێتە هۆی كەمبونەوەی كاریگەری ئەو بارستە هەوا گەرمانەی لەسەر ناوچەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە".

نیشانەیەكی باشە بۆ زو دەستپێكردنی باران لەناوچەكەدا كە لەم كاتەدا 

ئاراس جەبار ئەوەشیخستۆتەڕو، "نیشانەیەكی باشە بۆ زو دەستپێكردنی باران لەناوچەكەدا كە لەم كاتەدا دەركەوتوە بە دوبارەبونەوەیان و هاتنی هەوای ساردی زیاتر بۆ سەر دەریای ناوەراستیش شەپۆلەكانی باران و كەشی پایزە لە ناوچەكەدا پێشدەخات، هەرچەندە گۆڕانكاریەكان زۆردەبن لە پێشبینی دوردا وردبینی كەمتر دەبێت، بەڵام ئاماژەكان و گۆڕانكاریەكان بەگشتی باش و دڵخۆشكەرن".

نیشانەکردن

کەشناسی