خەندان-
پلاتفۆرمی زیادكردنی نێودەوڵەتی بۆ كێڵگەكانی بەرهەمهێنانی هەڵۆ لە باكوری ڕیازی سعودیە شایەتحاڵی فرۆشتنی گرانترین هەڵۆی ئازاد بو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە بە 500 هەزار ڕیال فرۆشرا، بەمەش ژمارەی پێوانەیی شكاند كە پێشتر هەڵۆیەك بە 270 هەزار ڕیال فرۆشرابو.
سەرەتای بە یەكەمین هەڵۆ بو كە جوجكەیەكی ئازاد بو "لە سەنتەری نادر بۆ هەڵۆكان" زیادكردنەكەش بە 50 هەزار ڕیاڵ دەستیپێكرد پێش ئەوەی بە 500 ملیۆن ڕیاڵ بفرۆشرێت.
یانەی هەڵۆكانی سعودیە، هەڵۆی نایاب و دەگمەن لەسەر پلاتفۆرمی زیادكردنەكە پێشكەش دەكات
یانەی هەڵۆكانی سعودیە، هەڵۆی نایاب و دەگمەن لەسەر پلاتفۆرمی زیادكردنەكە پێشكەش دەكات و كێبڕكێی بۆ ئەوان لەنێو پەخشێكی ڕاستەوخۆدا ئەنجام دەدرێت لە ڕێگەی كەناڵە تەلەفزیۆنییەكانەوە كە چالاكییەكە و ئەكاونتەكانی یانەكە لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا پەخش دەكەن.
لە كاتێكدا یانەكە پێش ئەنجامدانی هەر شەوێكی زیادكردنێك ئەو هەڵۆیانە ڕادەگەیەنێت كە دەخرێنەڕو بۆ فرۆشتن بەشێوەی زیادكردنی ئاشكرا.