خەندان-
گەنجێک روبەڕوی ساتێکی ترسناک بوەوە دوای ئەوەی نەیتوانی هاوڕێکەی بدۆزێتەوە کە چوەتە سەر کارەکەی و دواجار لەناو سکی مارێکی زەبەلاحدا لە رۆژئاوای ئەندەنوسیا دۆزییەوە.
بەپێی ڕۆژنامەی "دەیلی ستار"ی بریتانی، دوای ئەوەی جوتیارێک چوەتە سەرکارەکەی مارێک کە درێژییەکەی 23 پێیە بە تەواوی قوتی داوە، دواتر لەلایەن هاوڵاتیانەوە دۆزراوەتەوە کە لە سکی مارێکدا بوە.
دوای ئەوەی دۆزراوەتەوە پیاوێک دەستیکردوە بە بڕینی پێستی مارەکە و دەرهێنراوە
ئەکبەر سالوبیرۆ، تەمەن 25 ساڵان لە ناوچەیەکی دورەدەستی ڕۆژئاوای سولاوێسی لە ئەندەنوسیا دوای ئەوەی چوەسەر کارەکەی لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵیدا روبەڕوی ئەو مارە زەبەلاحە بوەتەوە، دوای ئەوەی دۆزراوەتەوە پیاوێک دەستیکردوە بە بڕینی پێستی مارەکە بە وریاییەوە بۆ ئەوەی جەستەی تەواو پۆشراوی ئەو گەنجە تەمەن 25 ساڵە دەربکەوێت.
سەرەتا ئەکبەر لە ماڵەکەی خۆیەوە بەڕێکەوتوە بۆ سەر باخە دارخورماکەی و نەگەڕایەوە
ساتریاوان دراوسێی ئەکبەر دەڵێت، لە شوێنی باخچەکەدا دۆزرایەوە سەرەتا ئەکبەر لە ماڵەکەی خۆیەوە بەڕێکەوتوە بۆ سەر باخە دارخورماکەی، دوای ئەوەی نەگەڕایەوە ماڵەکەی کەسوکارەکەی بەهاوکاری خەڵک بەدوایدا دەگەڕان.