خەندان-
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە، حسێن ئەمیر عەبدوللەهیان وەزیری دەرەوەی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە بانگهێشتەکەی بۆ سەردانی تارانی پایتەخت قبوڵ کردوە.
لە میانەی دیداری محەمەد بن سەلمان و عەبدوللەهیان لە سعودیە، شازادەی جێنشینی سعودیە بانگهێشتی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێرانی کرد بۆ ئەوەی سەردانی سعودیە بکات، ناوبراو دیداری نێوان سەرکردەکانی هەردو وڵاتی بە "زۆر گرنگ" ناوبرد.
ئەو کۆبونەوانە کاریگەرییەکی گەورەیان دەبێت لەسەر پەرەپێدان و قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکان
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کۆبونەوانە کاریگەرییەکی گەورەیان دەبێت لەسەر پەرەپێدان و قووڵکردنەوەی پەیوەندییە دوقۆڵی و فرەلایەنەکان.
عەبدوللەهیان ئیرادەی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و سعودیە دوپاتکردەوە
لایخۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئێران ئیرادەی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و سعودیە دوپاتکردەوە و بانگهێشتی شازادەی جێنشینی سعودیەی کرد بۆ ئەوەی سەردانی تاران بکات.
عەبدوللەهیان بە سەردانێک لەسەر بانگهێشتی هاوتا سعودییەکەی رۆژی پێنجشەممە (17ی ئابی 2023) ریاز کرد گەیشتە ریاز، لەوێ گفتوگۆ لەنێوان هەردولادا ئەنجامدرا، دواتریش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا.
سەردانەکەی عەبدوللەهیان یەکەمین سەردانە دوای ئەوەی هەردو وڵات لە پەکین ڕێککەوتن
سەردانەکەی ئەمیر عەبدوللەهیان بۆ سعودیە یەکەمین سەردانە لە جۆری خۆیدا دوای ئەوەی هەردو وڵات لە پەکین ڕێککەوتن.