توێژینەوەیەک هۆشداری دەدات: زیرەکی دەستکرد بە وردی 95%ی وشەی نهێنی دەدزێت

06:25 - 18/08/2023

1823جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداری دەدات لەوەی هاکەرەکان دەتوانن ئامڕازەکانی زیرەکی دەستکرد بەکاربهێنن بۆ دزینی وشەی نهێنی بەکارهێنەران بە وردبینییەکی نزیک لە تەواو بە "گوێگرتن" لە لێدانی کلیلەکان. 

ژمارەیەک زانای کۆمپیوتەر لە بریتانیا مۆدێلێکی زیرەکی دەستکردیان ڕاهێنا بۆ ناسینەوەی ئەو دەنگانەی کە بەهۆی لێدانی کلیلەکانەوە لە MacBook Proی 2021دا بەرهەم دەهێنرێن، کە بە "لاپتۆپێکی باو و ئامادە بۆ بەکارهێنان" وەسف دەکرێت.

توانی وشەی نهێنی تایپکراو بە وردییەکی زۆر 95% بەرهەمبهێنێتەوە
کاتێک  بەرنامەی هەواڵگری چالاک کرا لە مۆبایلێکی زیرەکی نزیکدا، توانی وشەی نهێنی تایپکراو بە وردییەکی زۆر 95% بەرهەمبهێنێتەوە، هەروەها دۆستی هاکەرەکان زۆر وردە لە کاتی "گوێگرتن" لە تایپکردنەکەت لە ڕێگەی مایکرۆفۆنی لاپتۆپەکەتەوە لە کاتی ڤیدیۆ کۆنفرانسی زومدا.
 لێدانی کلیلەکانی بە وردی 93% بەرهەمهێنایەوە، کە ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەییە
توێژەران دەڵێن، لێدانی کلیلەکانی بە وردی 93% بەرهەمهێنایەوە، کە ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەییە.

توێژەران هۆشدارییان داوە لەوەی زۆرێک لە بەکارهێنەران ئاگاداری مەترسییەکانی هاککەران نین کە چاودێری نوسینەکانیان بکەن بۆ پێشێلکردنی ئەکاونتەکان، کە جۆرێکە لە هێرشی ئەلیکترۆنی کە ناویان ناوە "هێرشی کەناڵی لایەنی دەنگی".