دوای نۆ ساڵ پیاوە سەرمایەدارەكەی جیهان سەردانی ژاپۆن دەكات

10:52 - 18/08/2023

2992جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 

ئیلۆن مەسك بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای تێسلا و ئێكس (پێشتر تویتەر) ئەمڕۆ هەینی بۆ یەكەمجار لە ماوەی نۆ ساڵ سەردانی ژاپۆنی كرد.

دوایین جار ئیلۆن مەسك كە دەوڵەمەندترین كەسی جیهانە سەردانی ژاپۆنی كرد لە ساڵی 2014 بو بۆ كۆتاییهێنان بە ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ كۆمپانیای پاناسۆنیك بۆ دروستكردنی كارگەیەكی پاتری لە ئەمریكا.

مەسك كورتە ڤیدیۆی لە گەلەرییەكی هونەری لە تۆكیۆ بڵاوكردەوە

بەیانی ئەمڕۆ، ئیلۆن مەسك كورتە ڤیدیۆی لە گەلەرییەكی هونەری لە تۆكیۆ بڵاوكردەوە وەك ئاماژەیەك كە سەردانی ئەو وڵاتەی كردوە.

ئەمە دوەم سەردانی ئیلۆن مەسكە بۆ ئاسیا لەمساڵدا، سێ ساڵیش لەمەوبەر بۆ یەكەمجار سەردانی چینی كرد، تاوەكو ئێستاش ئامانجی سەردانەكەی بۆ ژاپۆن و پرۆژە و كارە نوێیەكانی ئاشكرانەكردوە.