کۆمپانیایەکی چینی "تابلێتی بەکارهێنانە قورسەکان" دەخاتە بازاڕەوە

05:02 - 16/08/2023

3209جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆمپانیایەکی چینی کۆمپیوتەرێکی نوێ لە شێوەی تابلێتدا بە ناوی RT6 خستەبازاڕەوە کە کوالێتی هەریەکە لە کامێرای پێشەوە و پشتەوەی 16 مێگاپێکسڵە و بە تایبەتی بۆ مەبەستی بەجێهێنانی ئەرکە قورسەکان، دیزاینکراوە.

کۆمپانیای Oukitelی تەکنەلۆجیی چینی، کۆمپیوتەرێکی نوێی لە جۆری تابلێتدا بە ناوی RT6 بۆ بەکارهێنانی قورس خستە بازاڕەوە، بەوپێیەی خاوەنی تایبەتمەندیی بێوێنەی بەرگەگرتنە لە خۆڵ و ئاو و کەوتنەخوارەوە لە بەرزیی 1.5 مەترەوە هەیە.

کۆمپیوتەرە تابلێتییە نوێیەکە شاشەیەکی 10.1 ئینجی هەیە

کۆمپانیاکە رایگەیاند، "کۆمپیوتەرە تابلێتییە نوێیەکە بە شاشەیەکی 10.1 ئینجی و بە وردیی بینین (دیقە)ی 1920 * 1200  پێکسڵ دێت، لە کاتێكدا توندیی روناکییەکەی 400  نێتە، هەروەک کامێرایەکی پێشەوە و دانایەکی دیکەی دواوەی هەیە کە هەر یەکەیان وردی بینینی دەگاتە 16 مێگاپێکسڵ". 

ئامێرەکە پڕۆسێسەری MediaTek MT8788 لەخۆدەگرێت و ڕامی هەشت گێگابایتە
ئامێرەکە پڕۆسێسەری MediaTek MT8788 لەخۆدەگرێت، بە ڕامی هەشت گێگابایت و یادگەیەکی ناوەکی 256 گێگابایت، هەروەک لەسەر سیستمی کارپێکردنی Android 13 کاردەکات و مۆدێمی “LTE”ی لەخۆدەگرێت، هەروەها دەکرێت شەحنبکرێتەوە لە رێگەی دەرچەی “USB-C”، پاترییەک لەخۆدەگرێت، کە  20 هەزار میلی ئەمپێر لە کاتژمێرێکدا دەدات، دەکرێت تاوەکو 15 کاتژمێری یەک لەدوای یەک کاری پێبکرێت بە مەبەستی خستنەڕوی ڤیدیۆ یان یارییە ڤیدیۆییەکان.