خەندان-
بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە زیاتر لە 193 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە و بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو گۆڕانكاری بەسەرهات.
ئەمڕۆ چوارشەممە بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 193 ملیۆن و 716 هەزار و 83 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 37 ملیۆن و 120 هەزار دۆلار دۆلاری بەشێوەی كاش و 156 ملیۆن و 596 هەزار و 83 دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیە.
بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 153 هەزار دینار
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبازاڕی دۆلارەكەی سلێمانیەوە بە خەندان دراون، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 153 هەزار و 250 دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاكەی دابەزیوە و بەجۆرێك بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 153 هەزار دینار.
ئێوارەی دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 153 هەزار و 250 دینار.
دوێنێ سێشەممە بانكی ناوەندی عێراق بڕی 183 ملیۆن و 890 هەزار و 982 دۆلاری خستەبازاڕەوە، كە 30 ملیۆن و 670 هەزار دۆلار دۆلاری بەشێوەی كاش و 153 ملیۆن و 220 هەزار و 982 دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بو.