خەندان-
دوای ئەوەی لەگەڵ دایكیدا دەمەقاڵێ لەسەر دواكەوتنی لە نوسینی ئەركەكانی قوتابخانەی لە ماڵەوە بۆ دروستبو، كوڕێكی چینی تەمەن 10 ساڵ لە ماڵەوە ڕادەكات و ڕاستەوخۆ دەچێتە بنكەی پۆلیسی ناوچەكە بۆ ئەوەی سكاڵا بكات و بخرێتە خانەی بێسەرپەرشتەكانەوە.
لە گرتە ڤیدیۆییەكانی كامێرای چاودێریدا دەركەوت كە منداڵێكی بچوك لە شاری چۆنگچینگ دەچێتە ناو بنكەیەكی پۆلیسەوە بە ئامانجی گلەییكردن لە دایكی.
هەرگیز بە خەیاڵمدا نەهاتوە كە منداڵەكەم بەهۆی ئەركەكانی ماڵەوە ڕابكات
دوای ئەوەی پۆلیس لەگەڵ كوڕەكە قسە دەكات، ڕازی دەبێت پەیوەندی بكەن بە دایكیەوە، كاتێك دایكی گەیشتوەتە بنكەكە رایگەیاندوە، "هەرگیز بە خەیاڵمدا نەهاتوە كە منداڵەكەم بەهۆی ئەركەكانی ماڵەوە ڕابكات بۆ خانەی بێسەرپەرشتان".
دایكم هەمو ڕۆژێك قسەی ناشرینم پێدەڵێت كە ئەركەكانی ماڵەوەم ئەنجام نەداوە
منداڵەكە دەڵێت، "دایكم هەمو ڕۆژێك قسەی ناشرینم پێدەڵێت كە ئەركەكانی ماڵەوەم ئەنجام نەداوە، بۆیە لە ماڵەوە دەرچوم، ئەوە بێزارم دەكات، پێم باشە بچمە خانەی بێسەرپەرشتان".
بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بۆ ئەو ڕوداوە توشی شۆك بون، هەندێك ئەمەیان بە نیشانەی نەوەی تەمبەڵی منداڵی تێكچو دەبینی، هەندێكیشیان وەك ڕوداوێكی گاڵتەجاڕانە تەماشایان دەكرد كە ڕەنگدانەوەی بێتاوانی منداڵانە.
ئەو منداڵە لەئێستادا بردراوەتەوە ماڵەكەی و لەژێر چاودێریدایە، رێنمایی دایكیشی كراوە كە زیاتر هەوڵ لەگەڵ منداڵەكەی بدات بەمەبەستی رازیكردنی تاوەكو لەماڵەوە بمێنێتەوە و نەچێتە خانەی بێسەرپەرشتان.