بانكی ناوەندی رێژەی خستنەڕوی دۆلاری كەمكردەوە.. گۆڕانكاری رویدا

11:01 - 15/08/2023

18631جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە  كەمتر لە 185 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە و بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو  گۆڕانكاری بەسەرهات و بەهاكەی بەرزبۆوە.

ئەمڕۆ سێشەممە بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 183 ملیۆن و 890 هەزار و 982 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 30 ملیۆن و 670 هەزار دۆلار دۆلاری بەشێوەی كاش و 153 ملیۆن و 220 هەزار و 982 دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیە.

بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 153 هەزار دینار
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبازاڕی دۆلارەكەی سلێمانیەوە بە خەندان دراون، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 153 هەزار دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاكەی بەرزبۆتەوە و بەجۆرێك بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 153 هەزار و 500 دینار.

ئێوارەی دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 153 هەزار و 100 دینار.

دوێنێ دوشەممە بانكی ناوەندی عێراق بڕی 201 ملیۆن و 236 هەزار و 671 دۆلاری خستەبازاڕەوە، كە 25 ملیۆن و 550 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش و 175 ملیۆن و 686 هەزار و 671 دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بو.

نیشانەکردن

دۆلار