خەندان-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم رایگەیاند، بڕیاردراوە بە خەرجكردنی 84 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی ناوبازاڕی هەڵەبجە، تەرخانكردنی پارەكەش لەداهاتی فرۆشتنی زەویەكی روكنی شارەوانی ئەو شارە دەبێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، فەرمانێكی وەزاریان دەركرد بۆ خەرجكردنی بودجەی 84 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنكردنەوەی ناو بازاڕی هەڵەبجە تا فولكەی عومەر خاوەر.
ئەو بڕە پارەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانییە
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو بڕە پارەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانییە لە سنوری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە، بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی ناو بازاڕ لە سەرۆكایەتیی شارەوانی تا فولكەی عومەری خاوەر فەرمانی وەزاری بۆ دەركراوە.