خەندان-
پشكنەری ستێریۆ A كە لەلایەن ئیدارەی نیشتمانیی فڕۆكەوانی و بۆشایی ئاسمانی ئەمریكا (ناسا)ەوە ڕەوانەی ئاسمان كراوە، بۆ یەكەمجار لە دوای 17 ساڵ لە خستنەخوارەوەی بەنێوان زەوی و خۆردا تێدەپەڕێت.
ناسا بۆ چاودێریكردنی كارلێكەكانی نێوان زەوی و خۆر لە ساڵی 2006 فڕۆكەی ستێریۆ A ی خستە خوارەوە، لەگەڵ پشكنەری ستێریۆ B و ئامانجی ئەو دوانەش بەدەستهێنانی وێنەی سێ ڕەهەندی خۆر بو.
ئەو دو پشكنەرە پێكەوە توانیویانە وێنەیەكی سێ ڕەهەندی خۆر بگرن
بەپێی ئاژانسی هەواڵی یونایتد پرێس ئینتەرناشناڵ، ئەو دو پشكنەرە پێكەوە توانیویانە وێنەیەكی سێ ڕەهەندی خۆر بگرن كاتێك بە خولگەیەك بە دەوری خۆردا دەسوڕانەوە هاوشێوەی ئەو ڕێگایەی كە زەوی پەیڕەوی لێدەكات.
ئەو دو پشكنەرە لە خولگەی خۆیاندا گەیشتنە مەودای 180 پلە
لە ساڵی 2011دا ئەو دو پشكنەرە لە خولگەی خۆیاندا گەیشتنە مەودای 180 پلە لە نێوانیاندا و بۆ یەكەمجار مرۆڤایەتی توانی خۆر وەك گۆییەكی تەواو گۆشەیی ببینێت.
پێشتر ئێمە بەهۆی هێڵی زەوی و خۆرەوە سنوردار بوین
زانایان لە بەرنامەی ستێریۆی ناسادا رایانگەیاندوە، "ئەم بابەتە گرنگە، پێشتر ئێمە بەهۆی هێڵی زەوی و خۆرەوە سنوردار بوین و لە هەمان كاتدا لایەكی خۆرمان دەبینی، ستێریۆ ئەوەی شكاند و ڕوانگەی خۆری وەك تەنێكی سێ ڕەهەندی پێبەخشین".
لە ساڵی 2014دا، ناسا پەیوەندی لەگەڵ پشكنەری ستێریۆ بی لەدەستدا، بەڵام ستێریۆ ئەی تا ئێستا بەردەوام بوە لە ئەركەكەی.
دەزگای بۆشایی ئاسمانی ئەمریكی هیوادارە ڕێبازی ستێریۆ ئەی بۆ زەوی بەكاربهێنێت لە دروستكردنی وێنەیەكی وردی سێ ڕەهەندی خۆر، كە تەواوكەری كۆكردنەوەی زانیاری لە سەرچاوەی دیكەی وەك ڕوانگەی داینامیكی خۆری ناسا و هەروەها لە سۆهۆی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا تەواو دەبێت.
بەپێی ئاژانسی ناسا، مەودای نێوان ستێریۆ ئەی و زەوی بە درێژایی فڕینەكە لە قۆناغێكەوە بۆ قۆناغێكی تر جیاواز بوە، ئەمەش بوە هۆی باشتربونی تێگەیشتن لەو وزەیەی لە خۆرەوە دەردەچێت.
ناسا هیوادارە ئەو پشكنەرە یارمەتیدەر بێت لەگەشتەكەیدا بۆ دابینكردنی وردتر لە دیاردەی ئەڵقەی هالۆ، كە لە لایەن پلازمای خۆرەوە بەرهەم دەهێنرێت و لە بەرگەهەوای ئەم ئەستێرە زەبەلاحەدا دەردەكەوێت.