ئێکس: هاوسەنگی بۆ بەكارهێنەران فەراهەم دەكەین

04:51 - 12/08/2023

3112جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای (ئێکس) رایگەیاند، پلاتفۆرمی ئێكس نزیکە لە جێبەجێکردن و فەراهەمهێنانی هاوسەنگی، کە ئەوەش دەرفەتی دوبارە دامەزراندنەوە دەگرێتەوە تاوەکو دەگات بە خستنەروی ئەپڵیکەیشنێک کە خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر دابین دەکات.

بەگوێرەی ئاژانسی (CNBC)، لیندا ئیاکارینۆ بەڕێوەبەری نوێی دامەزراوەی (ئێکس) رایگەیاندوزە، "پلاتفۆرمەکە نزیکە لە فەراهەمهێنانی هاوسەنگی و دوبارە دامەزراندنەوەی وەک بەشێک لە پلانێک کە ئامانجیەتی ببێتە ئەپڵیکەیشنێک کە خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر دابیندەکات لەسەر بنەمای دیدگای ئیلۆن مەسکی خاوەنی.

کۆمپانیاکە بۆ چەند مانگێک پەنای بۆ کەمکردنەوەی تێچوەکانی بردوە
دوای ئەوەی کۆمپانیاکە بۆ چەند مانگێک پەنای بۆ کەمکردنەوەی تێچوەکانی بردوە، لیندا ئیاکارینۆ ڕایگەیاند، "دەرفەتێکمان هەیە بۆ رێکخستنی گواستنەوە لە قۆناغی کۆنتڕۆڵکردنی بودجەوە بۆ گەشەکردن، گەشەکردنیش بە واتای دامەزراندن دێت.
بۆ ماوەی 12 ساڵ بەرپرسی سەرپەرشتیکردنی ڕیکلامەکان بو 
لیندا ئیاکارینۆ دو مانگ لەمەوبەر پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئێکسی وەرگرت، دوای ئەوەی بۆ ماوەی 12 ساڵ بەرپرسی سەرپەرشتیکردنی ڕیکلامەکان بو لە دامەزراوەیەکی دیکەی نێوەدەوڵەتی، لە کاتێکدا ئیلۆن مەسک سەرۆکایەتی ئێکس دەکات، هاوکات سەرۆکی کۆمپانیای  تێسلای جیهانی بەرهەمهێنی ئۆتۆمبێلی کارەباییە. 
پلاتفۆڕمی ئێکس لە (مانگی ئۆکتۆبەر/10)ی ساڵی ڕابردودا، گۆڕانکاریی گەورەی جێبەجێکردوە
ئیلۆن مەسک، لە دوای کڕینی پلاتفۆڕمی ئێکس لە (مانگی ئۆکتۆبەر/10)ی ساڵی ڕابردودا، گۆڕانکاریی گەورەی جێبەجێکردوە لە دەرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەرانی کۆمپانیاکە تا دەگات بە گۆڕینی ناوی فەرمی پلاتفۆڕمەکە، بەوەش داهاتی ڕیکلامکردن لە پلاتفۆرمەکەدا بۆ نیوە، دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
ئیلۆن مەسک گرنگی بە تەکنەلۆژیا دەدات
لیندا ئیاکارینۆ دەڵێت، "ئیلۆن مەسک گرنگی بە تەکنەلۆژیا دەدات، کار لەسەر داهاتو دەکات، منیش بەرپرسیارم لە پرسەکانی دیکە، وەک بەڕێوەبردنی کۆمپانیا، هاوبەشیکردنەکان، کاروباری یاسایی، فرۆشتن و پرسە داراییەکان".

لیندا ئیاکارینۆ دوپاتیکردەوە چێژ لە سەربەخۆیی تەواو وەردەگرێت بۆ بەجێگەیاندنی ئەم هەمو ئەرکانە، ئاماژەی بەوەشکرد، سێ لە کۆی چوار بەکارهێنەر دڵخۆشی خۆیان دەربڕیوە بە گۆڕینی ناوی پلاتفۆرمەکە لە "تویتەر"ەوە بۆ "ئێكس".

بەڕێوەبەری نوێی کۆمپانیای "ئێکس" ئاشكرایكردوە، بە هەمەچەشن کردن و جۆراوجۆرکردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە لەلایەن پلاتفۆرمەکەوە پێشکەش دەکرێن، لە هاوبەشکردنی داهاتی ڕیکلامەوە بۆ هەندێک لە بەکارهێنەرانی بەناوبانگی ماڵپەڕەکە، تا بەڵێندان بە بەکارهێنەران بۆ بەدەستخستنی پەیوەندیی ڤیدیۆیی و ئامرازەکانی پارەدان.

لە لای خۆیەوە، ئیلۆن مەسک زیاتر لە جارێک باسی لە پڕۆژەی هەمەچەشنکردنی چالاکییەکانی پلاتفۆڕمەکەی کردبو، لەگەڵ ئەگەری پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە داراییەکان، وەک پلاتفۆرمی "ویچات" لە چین