ژنێکی ئەمریکی بوە خاوەن "درێژترین ریش" لە جیهاندا

02:45 - 12/08/2023

4284جار خوێندراوەتەوە

خەندان- 

ژنێکی ئەمریکی ریکۆردی پێوانەیی گینسی شکاند، بەوپێیەی بوە خاوەنی "درێژترین ریش" لەنێو خانمانی جیهاندا، بە ڕێژەی پێوانەیی 25.5 سەنتیمەتر لە ئەنجامی تێکچونی باری تەندروستی.

بەگوێرەی ئینسایکلۆپیدیای گینس بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌کان، "ئیرێن هانیکات کە توشبوی نەخۆشی دروستبونی کیسی هێلکەدانە (تێکچونێکی هۆرمۆنی باوە لە نێو خانماندا لە دوای تەمەنی پێگەیشتنەوە دوچاری دەبن)، ڕیشی بە شێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردوە دوای ئەوەی وازی لە ڕۆتینی ڕیش تاشین هێناوە کە پێشتر ڕۆژانە سێ جار پەیڕەویدەکرد، سەرەنجام درێژیی ریشی گەیشتوەتە 25.5  سانتیمەتر و بەوەش ریکۆردی جیهانیی شکاندوە وەک خاوەن درێژترین ریش لە خانمانی جیهاندا".

نەخۆشیی دروستبونی کیسی هێلکەدان تاکە حاڵەتی تەندروستی نەبو کە ئیرێن هانیکات دوچاری بوە
نەخۆشیی دروستبونی کیسی هێلکەدان تاکە حاڵەتی تەندروستی نەبو کە ئیرێن هانیکات دوچاری بوە، بەوپێیەی نیوەی خوارەوەی یەکێک لە قاچەکانی بڕدرا دوای ئەوەی توشی هەوکردنی بەکتریا بو.

نەخۆشی هێلکەدانی فرەکیسی، نەخۆشییەکی هۆرمۆنی باوی خانمانە لە ساڵانی منداڵبوندا توشی خانمان دەبن و نیشانەکانی بریتین لە، نەزۆکی، پێستی چەور و دەرکەوتنی زیپکە، پەڵەی ڕەش و ئەستوربونی پێست بەتایبەتی لە مل و چەناگەدا، زیاد لە پێویست گەشەکردنی مو لە بەشە جیاوازەکانی جەستەدا.
دەڵێت، خۆی لە هەستە نەرێنییەکان بەدورگرتوە سەبارەت بە پرسە تەندروستییە لاوازکەرەکانی
ئەگەرچی ئیرێن هانیکات ئاماژەی بەوەکردوە، خۆی لە هەستە نەرێنییەکان بەدورگرتوە سەبارەت بە پرسە تەندروستییە لاوازکەرەکانی، چونکە توانیویەتی "ڕوانگەیەکی ئەرێنی بۆ ژیان" پەیڕەوبکات لە کاتی روبەروبونەوەی ناڕەحەتییەکاندا.

وتیشی، ئەو دەمامکە پارێزەرانەی دەموچاو کە لە سەردەمی کۆرۆنادا بڵاوبونەوە، دەرفەتی ئەوەی پێبەخشیوە "متمانە بە گەشەکردنی ریش"ی لەلا دروست بکات.

ئەو خانمە ئەمریکییە رایگەیاند، "زۆر دڵخۆشم کە توانیم ژمارەیەکی پێوانەیی جیهانی تۆماربکەم بۆ پرسێک ڕۆژێک لە رۆژان شەرمم لێی دەکرد".