داهاتی سۆنی بەڕێژەی 31% كەمدەبێتەوە

01:29 - 09/08/2023

2844جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆمپانیای سۆنی بۆ تەکنەلۆژیا رایگەیاند داهاتی دامەزراوەکەیان لەمساڵدا بەڕێژەی 31% دابەزینی بەخۆوە بینیوە کە بە بڕی یەک ملیار و 800  ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت و لە ئێستادا کاردەکەن بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەو زیانە داراییانە لە ساڵی داهاتودا. 

گەورە کۆمپانیای سۆنی بۆ بواری تەکنەلۆژیا کە یەکێک لە گەورەترین بەرهەمهێنەرانی بەرهەمی ئەلیکترۆنی بەکاربەر رایگەیاند، "بەهۆی لاوازیی چالاکییە داراییەکان و یەکە تایبەتەکانی بە بەرهەمهێنانی فیلم، قازانجی چارەکی یەکەمی دامەزراوەکەیان دابەزینی بەخۆوە بینیەوە".

قازانجەکانی سۆنی لە مانگی (حوزەیران/6)ی ئەمساڵدا بە ڕێژەی 31% دابەزیوە 
بە پێی خەمڵاندنەکان، قازانجەکانی سۆنی لە مانگی (حوزەیران/6)ی ئەمساڵدا بە ڕێژەی 31% دابەزیوە و گەیشتوەتە 253 ملیار یەنی دراوی ژاپۆنی، کە دەکاتە یەک ملیار و 800 ملیۆن دۆلار. 
قازانجەکانی کۆمپانیاکە لە بەرهەمهێنانی فیلمدا بە رێژەی دو لەسەر سێ دابەزیوە
قازانجەکانی کۆمپانیاکە لە بەرهەمهێنانی فیلمدا بە رێژەی دو لەسەر سێ دابەزیوە، بەهۆی کەمبونەوەی فرۆشی ناوەڕۆکی تەلەفزیۆنی و هەروەها زیادبونی "تێچوی مارکێتین" دوای ئەوەی کۆمپانیاکە فیلمی زیاتری بۆ سینەماکان بڵاوکردوەتەوە.

كۆمپانیای سۆنی کە سەردەمێک بو پاڵەوانی گۆڕەپانی ئامێرە ئەلیکترۆنییە بەکاربەرەکان بو، لەئێستادا زیاتر ئامانجی کارکردنە لەسەر ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی تایبەت بە خستنەڕوی فیلم و موزیك و یارییەکان، لەگەڵ دروستکردنی هەستەوەری وێنە.

لە مانگی (ئایار/5)ی ئەمساڵدا، كۆمپانیای سۆنی ڕایگەیاند "لە هەوڵدان بەشێک لە یەکە داراییەکەی کە بیمەی ژیان و بانکی لەخۆدەگرێت جیابکاتەوە، بەوپێیەی چاوی لەوەیە وەبەرهێنان لە کاروباری کات بەسەربردندا بکات". 

ئاشکراشیکرد، "پێشبینی فرۆشتنی 25  ملیۆن ئامێری یاریکردنی جۆری (پلەی ستەیشنی 5) دەکات لە ساڵی دارایی ئێستاییدا، ئەو ژمارەیەش پێوانەییە بۆ کۆمپانیاکە لەدوای ئەو زنجیرە قەیرانانەی دوچاری بوە".