نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزدەبێتەوە

09:07 - 07/08/2023

1840جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

نرخی نەوتی خاو ئەمڕۆ بەردەوام بو لە بەرزبونەوەی گەیشت بە بەرزترین ئاست لەمانگی نیسانی رابردوەوە، دوای ئەوەی سعودیە و ڕوسیا دو وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوتی گەورە بەڵێنیاندا بۆ ماوەی مانگێکی دیکە بەردەوام بن لە کەمکردنەوەی دابینکردنی نەوت، بە ئامانجی بەردەوامبون لە هاوسەنگکردنی بازاڕە جیهانییەکان و پشتگیری لە نرخەکە.

ئەمڕۆ دوشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 25 سەنت کە دەکاتە 0.3% بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 86.49 دۆلار، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساس 23 سەنت کە دەکاتە 0.3% بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە 83.05 دۆلار.

ئەو دو جۆرەی نەوت هەفتەی رابردو بۆ شەشەمین هەفتەی لەسەریەک بەرزبونەوەی تۆمارکردوە
ئەو دو جۆرەی نەوت هەفتەی رابردو بۆ شەشەمین هەفتەی لەسەریەک بەرزبونەوەی تۆمارکردوە، کە درێژترین ماوەی بەرزبونەوەیە لە دوای کانونی دوەمی 2021 و (کانونی دوەم/1) 2022ەوە.
لە چەند هەفتەی رابردودا بەهۆی چەند هۆکارێکەوە نرخەکان پشتیوانییان لێکراوە
لە چەند هەفتەی رابردودا بەهۆی چەند هۆکارێکەوە نرخەکان پشتیوانییان لێکراوە، لەوانە چاوەڕوانییەکان بۆ کەمبونەوەی خێرایی بەرزبونەوەی ڕێژەی سودی ئەمریکا، کەمبونەوەی دابینکردنی ئۆپیک پلەس، هەروەها هیوادارن ببنە هۆی هاندانی بوژانەوەی خواست لەسەر نەوت لە چین، گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاو لە جیهاندا، دوای ئەوەی لە چارەکی دوەمدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
سعودیە  کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی خۆبەخشانەی خۆی بە بڕی یەک ملیۆن بەرمیل درێژکردەوە 
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردو، سعودیە کە گەورەترین هەناردەکاری نەوتی جیهانە، کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی خۆبەخشانەی خۆی بە بڕی یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا تا کۆتایی مانگی ئەیلول درێژکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، کە ڕەنگە دوبارە بڕیاری درێژکردنەوەی بدات، کە بەرهەمی شانشینەکە لە مانگی ئەیلولدا نزیکەی 9 ملیۆن بەرمیل دەبێت لە ڕۆژێکدا.

هەروەها ڕوسیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، لە مانگی ئەیلولدا هەناردەی نەوتی ڕۆژانە 300 هەزار بەرمیل کەمدەکاتەوە.

نیشانەکردن

نەوت