خەندان-
دادگای تێهەڵچونەوەی دەسەڵاتی دادپەروەری سەربازی لە غەززە ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، سزای لەسێدارەدانی بۆ حەوت کەس و زیندانی هەتاهەتایی لەگەڵ کاری قورس بۆ 14 کەس دەرکردوە بەتۆمەتی هاوکاریکردن و پێدانی زانیاری بە ئیسرائیل.
دادگای تێهەڵچونەوەی سەربازی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ئەو سزایانەی سەر ئەو کەسانە کە تۆمەتەکانیان بەسەردا ساغ بۆتەوە پشتیان بە بنەمای دەقی مادەی 415ی یاسای ئیجرائاتی تاوانکاری ژمارە 3ی ساڵی 2001 بەستوە.
تاوانەکانی سەر ئەو 14 کەسە سەلمێندراوە کە هاوکاری ئیسرائیلیان کردوە و زانیاریان بەو وڵاتە داوە
ئەوەشی رونکردۆتەوە، تاوانەکانی سەر ئەو 14 کەسە سەلمێندراوە کە هاوکاری ئیسرائیلیان کردوە و زانیاریان بەو وڵاتە داوە، کە حەوت کەسیان لەسێدارە دەدرێن و حەوتی دیکەشیان زیندانی هەتا هەتایی دەکرێن لەگەڵ کاری قورس.
هەمو بڕیارەکانی دادگا بەشێوەی ئامادەبون دەرچون
باسی لەوەشکردوە، هەمو بڕیارەکانی دادگا بەشێوەی ئامادەبون و بە کۆی دەنگ دەرچون و بە ئاشکرا راگەیەندراون.