ئەمریکا بۆ ئۆپێک پڵەس: منیش ئۆپێکم، دەکڕم، دەفرۆشم و بەرهەم زیاددەکەم

02:01 - 05/08/2023

3717جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ستراتیژی ئۆپێک پڵەس بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان بە ستراتیژی بەرپەرچدانەوەی لەسەر بنەمای زیادکردنی هەناردەی نەوتی خاوی ئەمریکا جێبەجێ کرد و بوەهۆی دابەزینی نرخی نەوت لە ئەوروپا و ئاسیا، ئەوەش لە چوارچێوەی هەنگاوێکدا کە واشنتن بە هاوپەیمانی ئۆپێک + دەڵێت، "منیش ئۆپێکم، دەکڕم، دەفرۆشم، بەرهەم زیاددەکەم".

بازرگانان و شرۆڤەکاران رایانگەیاندوە، هێنانەکایەی نەوتی خاوی ئەمریکای "وێست تەکساس ئینتەرمیدیت میدلاند" لە ماوەی مانگی حوزەیران لە دیاریکردنی نرخی برێنت نەک هەر هەناردەکردنی زیادیکردوە، بەڵکو یارمەتیدەر بوە بۆ دابەزاندنی نرخی برێنت و نەوتی ئەوروپی، ئەفریقا، بڕازیلی و ئاسیا، کە نرخەکەی جیاوازە لە نرخی نەوتی برێنت.

زیادبونی هەناردەکردن، کاریگەریی پەرەسەندنی نەوتی خاو لە ئەمریکاوە لە بازاڕی جیهانیدا دەردەخات.

قورسایی ئەمریکا لە بازاڕی نەوتدا پەیامێکی رونە، کە دەتوانێت وەک گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهاندا بگۆڕێت
شارەزایان پێیان وایە قورسایی ئەمریکا لە بازاڕی نەوتدا پەیامێکی رونە، کە دەتوانێت وەک گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهاندا بگۆڕێت بۆ ئۆپێک و ڕۆڵی جیاواز بگێڕێت، کڕین و فرۆشتن و زیادکردنی بەرهەمهێنان و دابەشکردن، بە سەرپێچییەکی ڕون لە سیاسەتی ئۆپێک + دادەنرێت.
سعودیە کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی یەک ملیۆن بەرمیل درێژدەکاتەوە
سعودیە رایگەیاندوە، کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی یەک ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بۆ ماوەی مانگێکی دیکە تا مانگی ئەیلولی داهاتو درێژدەکاتەوە، دەکرێت ئەو کەمکردنەوەیە لەو وادەیە زیاتر درێژبکرێتەوە یان زیادبکرێت، ئەوەش ئەو بڕیارەیە کە ڕۆژی هەینی ئۆپێک + لیژنەی وەزاری پەسەندیکرد.

ئەمریکا هەوڵیدا فشار بخاتە سەر وڵاتانی ئۆپێک + بەتایبەتی سعودیە بۆ پێداچونەوە بە بژاردەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان، بەبێ ئەوەی بگاتە ئەنجام.
 تێکڕای هەناردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە سەرەتای ساڵی 2023ەوە گەیشتوەتە 4.8 ملیۆن بەرمیل
داتاکانی ئیدارەی زانیاری وزە ئاماژە بەوە دەکەن، کە تێکڕای هەناردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە سەرەتای ساڵی 2023ەوە گەیشتوەتە 4.8 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا تێکڕای هەناردەکردنی نەوتی خاو لە ساڵی 2022دا ڕۆژانە 3.53 ملیۆن بەرمیل بوە.
فشاری هەناردەکردنی نەوتی خاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بازاڕەکانی ئاسیادا درێژدەبێتەوە
فشاری هەناردەکردنی نەوتی خاوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بازاڕەکانی ئاسیادا درێژدەبێتەوە، بڕیارە لەم مانگەدا بڕێکی نزیک لە بێوێنە لە وێست تەکساس میدلاندەوە بۆ ڕۆژهەڵات بنێردرێت.

زیادبونی ڕۆیشتنی نەوتی ڕۆژئاوای تەکساس بۆ ئەوروپا بوەهۆی دابەزینی ئایندەی نەوتی خاوی برێنت بە بەراورد بە نەوتی خاوی دوبەی، بەڵام نەوتی خاوی دوبەی پاڵپشتیشی کرا دوای ئەوەی سعودیە لە مانگی حوزەیراندا کەمکردنەوەی بەرهەمی زیادەی ڕاگەیاند، کە زیاتر بو لەوەی ئۆپێک و هاوپەیمانەکانی لەسەری ڕێککەوتبون.

نیشانەکردن

ئەمریکا نەوت