خەندان-
عەبدولڕەحمان مەشهەدانی شارەزای بواری ئابوری رایگەیاند، قەیرانی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەكان وڵاتدا لەچارەسەركردندایە و بانكی ناوەندیش لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو 14 بانكەدا دەكات كە تۆمەتبارن بە سپیكردنەوەی پارە، ئەگەر تۆمەتەكان سەلمێندران روبەڕوی سزای یاسایی دەكرێنەوە.
عەبدولڕەحمان مەشهەدانی لەلێدواینَكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەركردنی 14 بانك لەڕیزی ئەو بانكانەی كە رۆژانە دۆلاریان لەلایەن بانكی ناوەندیەوە پێدەدرێت، پە پشت بەستن بە داتا و بەڵگەكان كە لەبەردەستی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكادان، دوای ئەو ڕاپۆرتەی كە دزەی پێكرا بۆ میدیاكان و بە ناوەكانیان بڵاوكرایەوە ناتوانێت بەمجۆرە بەردەوامی بدات بەپێنەدانی دۆلار بەو بانكانە ئەگەر بەڵگەی سەلمێنەر لەبەردەستدا نەبێت.
تویتەكەی دوێنێی باڵیۆزی ئەمریكا بۆ پشتڕاستكردنەوەی نەبونی سزای نوێ بەسەر بانكی ناوەندی عێراقدا هاتوە
وتیشی، "تویتەكەی دوێنێی باڵیۆزی ئەمریكا بۆ پشتڕاستكردنەوەی نەبونی سزای نوێ بەسەر بانكی ناوەندی عێراقدا هاتوە، سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لە دەركەوتنی هەندێك لێدوان بەو ئاڕاستەیە، بەو پێیەی بەهۆی پارێزبەندی نێودەوڵەتییەوە ناتوانرێت سزا بدرێت".
ئەو بانكانەی لە پەنجەرەی فرۆشتنی دراو دورخرانەوە، 8%ی دۆلاری فرۆشراویان بەدەستدەهێنا
ئاماژەی بەوەشكرد، |ئەو بانكانەی لە پەنجەرەی فرۆشتنی دراو دورخرانەوە، 8%ی دۆلاری فرۆشراویان بەدەستدەهێنا، واتە پشكەكانیان تەنها 30 ملیۆن دۆلار بو، بەڵام ئەوان پارەداركردنی دەیان كۆمپانیای بانكی دەدەن، بۆیە بانكی ناوەندی زنجیرەیەك رێكاری گرتەبەر، لەوانەش بەستنەوەی 116 كۆمپانیا بە بانكەكانی دیكە بۆ مامەڵەكردنی دۆلار و هەوڵدان بۆ كەمكردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار و چارەسەركردنی گرفتەكە".
عەبدولڕەحمان مەشهەدانی ئەوەشی رونكردەوە، بڕیارە بانكی ناوەندی پێش ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە هیچ بڕیارێك نەدات بۆ دەركردنی ئەو 14 بانكە، ئەگەریش سەلمێندرا سزایان بەرامبەر دەگیرێتەبەر، لەوانەش وەرگرتنەوەی مۆڵەتەكە و ڕەوانەكردنیان بۆ دەسەڵاتی دادوەری لە ئەگەری ئەوەی بەشداریان كردوە لە سپیكردنەوەی پارە یان قاچاخچێتی، لەئێستاشدا قەیرانی بەرزی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار رو لەچارەسەربونە.