خەندان-
حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان لە پەیامێکی نوێدا رایگەیاند، ئەو هێرشەی لە ڕابردودا لە سوکایەتیکردن بە قورئان لە دانیمارک و سوید ڕویدا، دەستدرێژییە بۆ سەر ئیسلام و دو ملیار مسوڵمان، دەشڵێت، "پێویستە هەمو جیهان لەوە تێبگات کە ئێمە نەتەوەیەکین کە تەحەمولی شەڕانگێزی و خراپ بەکارهێنانی پیرۆزی و هێماکان ناکەین".
حەسەن نەسروڵا ئەمڕۆ شەممە لە وتارێکدا لە یادی عاشورا، سەبارەت بە سوکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز، رایگەیاند، "پێویستە هەمو جیهان لەوە تێبگات کە ئێمە نەتەوەیەکین کە تەحەمولی شەڕانگێزی و خراپ بەکارهێنانی پیرۆزی و هێماکانی ناکەین، دانیمارک روبەڕوی بایکۆتی دیپلۆماسی و ئابوری دەبێتەوە لە وەڵامی دوبارە سوکایەتیکردن بە پیرۆزیەکانمان".
پێویستە گەنجانی مسوڵمان بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و سزای سەرپێچیکاران و دەستدرێژیکاران بدەن
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە گەنجانی مسوڵمان بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و سزای سەرپێچیکاران و دەستدرێژیکاران بدەن، چاوەڕێی هیچ کەسێک نەکەن بەرگری لە ئایینەکەیان بکات، پێویستە وڵاتانی ئیسلامی و وەزیرەکانی دەرەوەیان بڕیار لەسەر ئەو سوکایەتییە بدەن، کە لە سوید و دانیمارک بەرامبەر بە ئایینەکەیان ڕویداوە.
ئەو روداوەی لە ڕۆژانی ڕابردودا ڕویدا، دەستدرێژییە بۆ سەر ئیسلام و دو ملیار مسوڵمان
نەسروڵا باسی لەوەشکردوە، "ئەو روداوەی لە ڕۆژانی ڕابردودا لە سوکایەتیکردن بە قورئان لە دانیمارک و سوید ڕویدا، دەستدرێژییە بۆ سەر ئیسلام و دو ملیار مسوڵمان، دەبێت دوژمن لە هەمو مسوڵمانانەوە هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە ببیستێت".