خەندان-
ئەمڕۆ هەینی میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، ئان دیسمۆر، باڵیۆزی سوید لە لوبنان بەیروتی بەجێهێشتوە.
میدیاکانی لوبنان باسیان لەوەکردوە، ئان دیسمۆر، باڵیۆزی سوید دوای ئەوەی دەسەڵاتی ئەمنی لوبنان ڕێکارەکانی لە دەوروبەری باڵیۆزخانەی سوید لە بەیروت بەهێزتر کرد، بڕیاریدا لوبنان بەجێبهێڵێت.
نەسروڵا داوای لە گەلانی عەرەب و ئیسلامی کرد کە داوا بکەن حکومەتەکانیان باڵیۆزەکانیان لە سوید بکشێننەوە
ئەو هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە ئەمینداری حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان دوێنێ پێنجشەممە لە پەیامێکدا داوای لە گەلانی عەرەب و ئیسلامی کرد کە داوا بکەن حکومەتەکانیان باڵیۆزەکانیان لە سوید بکشێننەوە و باڵیۆزەکانی سوید لە وڵاتەکانیان دەربکەن.
ناڕەزایی دژی حکومەتی سوید دوای سوتاندنی کۆپییەی قورئانی پیرۆز سەریهەڵدا
ناڕەزایی دژی حکومەتی سوید دوای ئەوە سەریهەڵدا کە 28ی (حوزەیران/6)ی ئەمساڵ سەلوان مۆمیکا پەنابەری عێراقی کۆپییەی قورئانی پیرۆزی سوتاند، دو رۆژ لەمەوبەریش جارێکی دیکە حکومەتی سوید مۆڵەتی سوتانی قورئانی پیرۆزی بە سەلوان مۆمیکادا، ئەوەش ناڕەزایی توندی عێراق و وڵاتانی ئیسلامی لێکەوتەوە.