خەندان-
ئەمڕۆ هەینی سەرەڕای ئەوەی لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو پشوی فەرمیە، بەڵام لەنوسینگەكان ئاڵوگۆڕ بەردەوامە و بەهای 100 دۆلار و گەیشتە 151 هەزار دینار.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بە خەندان دراون، سەرەڕای داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهۆی پشوی رۆژی هەینیەوە، لەئێستادا 100 دۆلار بە 151 هەزار دینار دەفرۆشرێت، هەروەها 100 دۆلار بە 150 هەزار و 400 دیناریش دەكڕدرێت.
دوێنێ بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 159 هەزار و 800 دینار بو
ئێوارەی دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 159 هەزار و 800 دینار.
هەرچەندە ماوەی زیاتر لە مانگێکە بانکی ناوەندی عێراق رۆژانە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار داخاتە بازاڕەوە بەڵام دوێنێ ئەمریكا 14 بانكی عێراقی بەتۆمەتی سپیكردنەوە و بردنە دەرەوەی دۆلار سزادا، ئەوەش بوە هۆی زیاتر بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدیناری عێراقی.
بەهای دراوە بیانیەكان؛