یەدەگی نەوتی جیهانی بەرزدەبێتەوە؛ عێراق لە پلەی چوارەمدایە

03:35 - 19/07/2023

4998جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

یەدەگی سەلمێنراوی نەوتی جیهانی بەڕێژەی 1.1% زیادیکردوە، کە لە ماوەی ساڵی 2022 گەیشتوەتە 1.56 ترلیۆن بەرمیل، لەکاتێکدا لە ساڵی 2021دا 1.54 ترلیۆن بەرمیل بوە.

بەگوێرەی ئاماری ساڵانە، کە لەم دواییانەدا لەلایەن ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)ەوە دەرچوە، دەریدەخات یەدەگی نەوت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕێژەی 0.2% گەشەی کردوە و لە ساڵی 2022دا گەیشتوەتە 871.61 ملیار بەرمیل، لە کاتێکدا لە ساڵی 2021دا 869.61 ملیار بەرمیل بوە.

سعودیە، ئێران، عێراق، ئیمارات و کوەیت لە ڕیزی 10 وڵاتانی خاوەن یەدەگی نەوتی جیهانی بون، دوای ڤەنزوێلا کە ساڵانێکە لە پلەی یەکەمدایە.

پشکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە یەدەگی نەوتی جیهانیدا لە ساڵی 2022دا زیاتر لە 55.7% بو
پشکی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە یەدەگی نەوتی جیهانیدا لە ساڵی 2022دا زیاتر لە 55.7% بوە، بە پێشەنگی 5 گەورەکان لە ناوچەکە، سعودیە، ئێران، عێراق، ئیمارات و کوەیت.
پشکی 13 وڵاتی ئۆپێک نزیکەی 79.5%ی کۆی یەدەگی نەوتی جیهانی سەلمێنراو بوە
لەکاتێکدا پشکی 13 وڵاتی ئۆپێک نزیکەی 79.5%ی کۆی یەدەگی نەوتی جیهانی سەلمێنراو بوە لە ماوەی ساڵی 2022، کەمێک کەمترە لە داتاکانی ساڵی 2021 کە تێیدا 80.3%ی یەدەگی جیهانی پێکهێناوە.
یەدەگی سەلمێنراوی نەوتی وڵاتانی ئۆپێک لە ساڵی 2022 بە ڕێژەی 0.1% زیادیکردوە 
یەدەگی سەلمێنراوی نەوتی وڵاتانی ئۆپێک لە ساڵی 2022 بە ڕێژەی 0.1% زیادیکردوە و گەیشتوەتە 1.243 ترلیۆن بەرمیل، لەکاتێکدا لە ساڵی 2021دا 1.241 ترلیۆن بەرمیل بوە.

یەدەگی سەلمێنراوی نەوتی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاریکاری و گەشەپێدانی ئابوری بەڕێژەی 20.6% زیادیکردوە لەماوەی ساڵی ڕابردودا 78.83 ملیار بەرمیل تۆمارکراوە، لەکاتێکدا لەساڵی 2021دا 65.37 ملیار بەرمیل بوە.
یەدەگی وڵاتانی کیشوەری ئەمریکا لە ساڵی 2022دا بە ڕێژەی 26.9% زیادیکردوە
داتا وردەکان لەسەر یەدەگی نەوتی جیهانی ئاشکرایان کردوە، کە یەدەگی وڵاتانی کیشوەری ئەمریکا کە ئەندامانی ڕێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابورین لە ساڵی 2022دا بە ڕێژەی 26.9% زیادیکردوە.
یەدەگی کەنەدا، مەکسیک، ئەمریکا و شیلی لە ساڵی 2022 بۆ 65.6 ملیار بەرمیل بەرزبوەتەوە
یەدەگی کەنەدا، مەکسیک، ئەمریکا و شیلی لە ساڵی 2022 بۆ 65.6 ملیار بەرمیل بەرزبوەتەوە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2021دا 51.77 ملیار بەرمیل بوە.

لەکاتێکدا یەدەگی وڵاتانی ئەندامی ئەوروپی لە ڕێکخراوی هاریکاری ئابوری و گەشەپێدان بە ڕێژەی 4.4% کەمیکردوە و گەیشتوەتە 11.25 ملیار بەرمیل لە ساڵی 2022، لە کاتێکدا لە ساڵی 2021دا 11.77 ملیار بەرمیل بوە.
وڵاتانی ئاسیا و زەریای هێمن یەدەگی سەلمێنراویان لە ساڵی 2022دا بە ڕێژەی 3.1% زیادیکردوە
سەبارەت بە وڵاتانی ئاسیا و زەریای هێمن، کە ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئابورین، یەدەگی سەلمێنراویان لە ساڵی 2022دا بە ڕێژەی 3.1% زیادیکردوە و گەیشتوەتە یەک ملیار و 89 ملیۆن بەرمیل، لە کاتێکدا لە ساڵی 2021دا 1.83 ملیار بەرمیل بوە.

یەدەگی نەوت لە چین و هیندستان
یەدەگی چین لە ساڵی 2022 بە ڕێژەی 1.9% زیادیکردوە و گەیشتوەتە 27 ملیار بەرمیل، لە کاتێکدا لە ساڵی 2021دا یەدەگی 26.49 ملیار بەرمیل بوە، هاوکات یەدەگی هیندستان بە ڕێژەی 2.7% کەمیکردوە و گەیشتوەتە 4.37 ملیار بەرمیل، لەکاتێکدا لە ساڵی 2021دا 4.48 ملیار بەرمیل بوە.

سەبارەت بە باقی وڵاتانی ئاسیا، یەدەگی نەوتی سەلمێنراو لە ساڵی 2022دا بە ڕێژەی 2.4% کەمیکردوە و گەیشتوەتە 12.52 ملیار بەرمیل، لە کاتێکدا لە ساڵی 2021دا 12.82 ملیار بەرمیل بوە.
یەدەگی نەوت لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین تەنها 0.5% زیادی کردوە
لەکاتێکدا یەدەگی نەوت لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین تەنها 0.5% زیادی کردوە، کە لە ساڵی 2022دا گەیشتووەتە 331.26 ملیار بەرمیل، لەکاتێکدا لە ساڵی 2021دا 329.48 ملیار بەرمیل بووە.

سەبارەت بە ئەفریقاش، یەدەگی نەوتی ئەو وڵاتە لە ساڵی 2022دا سەقامگیر بوە و گەیشتوەتە 119 ملیار بەرمیل، ئەوەش نزیکەی نەگۆڕاوە لەو ژمارەیەی لە ساڵی 2021 تۆمارکراوە.
ئەو 10 وڵاتەی زۆرترین یەدەگی نەوتیان هەیە لە جیهاندا
لیستی ئەو 10 وڵاتەی کە زۆرترین یەدەگی نەوتیان لە جیهاندا هەیە تا کۆتایی ساڵی 2022، بە پشتبەستن بە داتاکانی ئۆپێک، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

یەکەم: ڤەنزوێلا 303.3 ملیار بەرمیل
دوەم: سعودیە، 267.2 ملیار بەرمیل
سێیەم: ئێران 208.6 ملیار بەرمیل
چوارەم: عێراق 145.02 ملیار بەرمیل
پێنجەم:ئیمارات 113 ملیار بەرمیل
شەشەم: کوێت 101.5 ملیار بەرمیل
حەوتەم: ڕوسیا 80 ملیار بەرمیل
هەشتەم: ئەمریکا 55.2 ملیار بەرمیل
نۆیەم: لیبیا 48.3 ملیار بەرمیل
دەیەم: نەیجیریا 36.9 ملیار بەرمیل

یەدەگی سەلمێنراوی نەوت لە ڤەنزوێلا هێشتا گەورەترینە لە جیهاندا، بەڵام لە ساڵی 2022دا کەمێک کەمیکردوە و گەیشتوەتە 303.22 ملیار بەرمیل، لە کاتێکدا لە ساڵی 2021دا 303.46  ملیار بەرمیل بوە.
سعودیە لە پلەی دوەمدایە لەسەر ئاستی جیهان
سعودیە لە پلەی دوەمدایە لەسەر ئاستی جیهان، یەدەگی سەلمێنراو لە ساڵی 2022دا گەیشتوەتە 267.19 ملیار بەرمیل، هەمان ئەو ژمارەیەش لە ساڵی 2021دا بەبێ گۆڕانکاری تۆمارکراوە.
عێراقیش بە 145.19 ملیار بەرمیل سەقامگیر بوە و لە پلەی چوارەمدایە
لە کاتێکدا ئێران لە پلەی سێیەمی جیهاندا دێت، بە یەدەگی سەلمێنراو لە ساڵی 2022دا 208.6 ملیار بەرمیل بوە، کە لە داتاکانی ساڵی 2021 نەگۆڕاوە، یەدەگی عێراقیش بە 145.19 ملیار بەرمیل سەقامگیر بوە و لە پلەی چوارەمدایە لە ڕیزبەندی گەورەترین وڵاتانی جیهان.

لەکاتێکدا یەدەگی نەوتی ئیمارات کە لە پلەی پێنجەمی جیهاندایە، دو ملیار بەرمیل زیادیکردوە، لەماوەی ساڵی ڕابردودا 113 ملیار بەرمیل بوە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2021دا 111 ملیار بەرمیل بوە، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئۆپێک.

ئەمریکا لە پلەی هەشتەمدایە
سەبارەت بە کوەیتیش لە پلەی شەشەمی جیهاندایە، یەدەگەکەی لە ساڵی 2022دا 101.5 ملیار بەرمیل بوە، کە ساڵانە گۆڕانکارییەکی کەمی بەسەردا هاتوە، یەدەگی نەوتی ڕوسیاش لە 80 ملیار بەرمیل جێگیر بوە و لە پلەی حەوتەمدایە.
یەدەگی نەوتی ئەمریکا کە لە پلەی هەشتەمی جیهاندایە، لە ساڵی 2022 بە ڕێژەی 34.3% زیادیکردوە
لە کاتێکدا یەدەگی نەوتی ئەمریکا کە لە پلەی هەشتەمی جیهاندایە، لە ساڵی 2022 بە ڕێژەی 34.3% زیادیکردوە و گەیشتوەتە 55.251 ملیار بەرمیل، لەکاتێکدا لە ساڵی 2021دا 41.151 ملیار بەرمیل بوە.
 لیبیا  لە پلەی نۆیەمی جیهاندا هاتوە، یەدەگی سەلمێنراو لە ساڵی 2022دا 48.363 ملیار بەرمیل بوە
سەبارەت بە لیبیاش، لە پلەی نۆیەمی جیهاندا هاتوە، یەدەگی سەلمێنراو لە ساڵی 2022دا 48.363 ملیار بەرمیل بوە، بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەک لە داتاکانی ساڵی 2021دا هەبێت.
 نەیجیریا لە پلەی دەیەمی جیهانیدا هاتوە
هەروەها نەیجیریا لە پلەی دەیەمی جیهانیدا هاتوە، یەدەگی سەلمێنراوی 36.96 ملیار بەرمیل لە ساڵی 2022دا، کەمترە لەو ژمارەیەی لە ساڵی 2021دا تۆمارکراوە (37 ملیار بەرمیل).

کەنەدا لە ڕیزی 10 وڵاتی یەکەمی خاوەن یەدەگی نەوتی جیهانیدا نییە، چونکە پۆلێنکردنی ئۆپێک ڕەچاوی ڕیشاڵی نەوتی نەکردوە کە نوێنەرایەتی زۆرینەی یەدەگی ئەو وڵاتەی ئەمریکای باکور دەکەن.