ئێران گەشتەکانی سەردانکەران بۆ سوریا دەستپێدەکاتەوە

08:29 - 18/07/2023

1563جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی حەج و سەردانکەرانی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی زیارەتکارانی بۆ سوریا راگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی تەسنیم لە زاری غوڵامڕەزا رەزایی، جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی حەج و سەردانکەرانی ئێران بڵاویکردەوە، دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ سوریا دوای ماوەیەک پشو بو، هێڵی ئاسمانی کاسپیان هەفتەی جارێک سەردانکەران بۆ دیمەشق دەگوازێتەوە.

 ئەمڕۆ یەکەمین گەشتی ئاسمانی بۆ دیمەشق دەستیپێکردوە
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ یەکەمین گەشتی ئاسمانی بۆ دیمەشق دەستیپێکردوە، هاوکات بانکی ناوەندی سوریا بڕیارێکی بۆ ئاسانکاری گەشتیارانی ئێرانی لە پێدانی خزمەتگوزاریەکان دەرکرد.
 ئەو سەردانکەرە ئێرانییەی کە ڕێگەی پێدراوە پارەی مانەوە لە هۆتێلەکانی ئەو وڵاتە بە لیرەی سوری بدات
بەگوێرەی ئەو بڕیارەی بانکی ناوەندی سوریا، ئەو سەردانکەرە ئێرانییەی کە لە ڕێگەی ڕێکخراوی حەج و سەردانی ئێرانەوە دێت، ڕێگەی پێدراوە پارەی مانەوە لە هۆتێلەکانی ئەو وڵاتە بە لیرەی سوری بدات.

کۆماری ئیسلامی ئێران لە مانگی رابردودا زیادبونی ژمارەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان وڵاتەکەی و سوریای راگەیاند، لە ئێستاشدا کار لەسەر پەرەپێدانی دەکرێت.

نیشانەکردن

ئێران سوریا