بانكی ناوەندی رێژەی خستنەڕوی دۆلاری بە كاش زیاد كرد.. گۆڕانكاری رویدا

11:41 - 12/07/2023

16984جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە زیاتر لە 231 ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە و رێژەی خستنەڕوی دۆلاری بەشێوەی كاش زیاد كرد و بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو  گۆڕانكاری بەسەرهات.

ئەمڕۆ چوارشەممە بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 231 ملیۆن و 329 هەزار و 202 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 48 ملیۆن و 730 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش و 182 ملیۆن و 599 هەزار و 202 دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیە.

بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 148 هەزار و 150 دینار

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەبازاڕی دۆلارەكەی سلێمانیەوە بە خەندان دراون، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 148 هەزار و 250 دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاكەی دابەزیوە و بەجۆرێك بەهای 100 دۆلار بەرامبەرە بە 148 هەزار و 150 دینار.

ئێوارەی دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بو بە 148 هەزار و 100 دینار.

دوێنێ سێشەممە بانكی ناوەندی عێراق رێژەی خستنەڕوی راگەیاند كە 230 ملیۆن و 537 هەزار و 504 دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە 31 ملیۆن و 860 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش و 180 ملیۆن و 677 هەزار و 504 دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە بو.


نیشانەکردن

دۆلار