لەناو گەوەڕێکدا دەست بەسەر سێ تەن خۆراک دەگیرێت

08:17 - 08/07/2023

3868جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزور، لە شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵدا، دەستیبەسەر کۆگایەکی هەڵگرتنی خۆراکدا گرت و خاوەنەکەشی دەستگیرکرا و روبەڕوی یاسا کرایەوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "لەدرێژەی کار و چالاکیەکانی هێزەکانی ئاسایش بەمەبەستی سەلامەتی هاوڵاتیان و ئاسایشی ئابوری و ڕێگریکردن لەو خۆراکانەی کە زیان بە تەندروستی هاوڵاتیان دەگەیەنن، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش،  دوێنێ توانرا زیاتر لە سێ تۆن خۆراک، پێکهاتبو لە (برنج، ڕۆن، شەکر، دۆشاو) کە بەشێوەیەکی نەشیاو لە شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ (گەوڕ)دا عەمبار کرابون دەستیبەسەردا بگیرێت.

تۆمەتبارێک بەناوی ( م، ف، ێ) دەستگیرکراوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، "تۆمەتبارێک بەناوی ( م، ف، ێ) دەستگیرکراوە کە بەنیازی ساغکردنەوەی ئەو ماددە خۆراکیانە بو لە بازاڕدا".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "لە ئێستادا تۆمەتبار بەماددەی (240) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

نیشانەکردن

ئاسایش