خەندان هۆكاری بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار ئاشكرادەكات

03:01 - 04/07/2023

13796جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، پێشبینیەكان بۆ دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بەدینار هەڵە بون و دەشڵێت، "بەمزوانە بەهای 100 دۆلار ناچێتە خانەی خوار 140 و لەو بڕوایەشدا نین بچێتە سەروی 150 هەزار دینارەوە".

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەكە بە خەندان-ی راگەیاند 'پێشبینیەکان هەموی هەڵە بون سەبارەت بە دابەزینی بەهای دۆلار  بەرامبەر بەدینار بەتایبەت ئەوەی دوای جێبەجێكردنی یاسای بودجە بەهای دۆلار دادەبەزێت، چونكە بانکی ناوەندی ناتوانێت ئەو هەمو دۆلارە بفرۆشیت".

تاکە سەرچاوە و داهاتی عێراق نەوتە، بەوەش حكومەت دەتوانێت لە مانگێکدا بەبڕی حەوت ملیار دۆلار نەوت بفرۆشێت

وتیشی، "تاکە سەرچاوە و داهاتی عێراق نەوتە، بەوەش حكومەت دەتوانێت لە مانگێکدا بەبڕی حەوت ملیار دۆلار نەوت بفرۆشێت، هەربۆیە بانکی ناوەندی ناتوانێت هەمو رۆژێك 350 ملیۆن دۆلار بخاتەبازاڕەوە".

یەکێک لە هۆکارەکان ئەو بودجە زەبەلاحەیە 64 ترلیۆن و 500 ملیار کورتهێنانی هەیە

باسی لەوەشكرد، "یەکێک لە هۆکارەکان ئەو بودجە زەبەلاحەیە 64 ترلیۆن و 500 ملیار کورتهێنانی هەیە، هەروەها یەکێکی تریش لە هۆکارەکان کە دۆلار لە بەهایەكی بەرزدا ماوەتەوە، بۆ جموجۆڵی بازرگانی دەگەڕێتەوە کە بازرگانەکان کەلوپەلیان نەدەهێنا لە ترسی ئەوەی زەرەر بکەن و ئێستا کە بریار درا بەهای دۆلار جێگیر بکرێت بە لێشاو کەلوپەل دێت و پێویستیان بەدۆلاری زیاتر هەیە".

یەکێک لە فاکتەرەکانی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار ئەکتیڤکردنی ماستەرکارتە

جەبار گۆران دەشڵێت، "یەکێک لە فاکتەرەکانی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار ئەکتیڤکردنی ماستەرکارتە، چونکە لە عێراق هۆم بزنسمان هەیە لەگەڵ بیگ کۆمپانیاکان کە کۆمپانیا گەورەکان لەڕێگەی بانکەوە دەتوانن حەواڵە بکەن، بەڵام بازرگانی بچوک ناتوانن لە ڕێگەی بانکەوە حەواڵە بکەن، بۆیە پێویستیان بە ماستەرکارتە  بۆ حەواڵە کردن".

سەبارەت بە چارەنوسی دینار بەرامبەر بەدۆلار، جەبار گۆران ئاشكرایكرد، "لەو باوەرەدا نین بەهای دۆلار لەم بەهایەی ئێستادا زیاتر بەرزترببێتەوە، بەڵام بەم نرخەی ئێستای بەردەوام دەبێت تا کریدی کارت و ماستەر کارتەکان ئەکتیڤ دەکرێنەوە و بەوەش بەهای 100 دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ 144 و 145 هەزار دینار، وەك ئەوەی بچێتە خوار خانەی 140ەوە لەمساڵدا ئەستەمە".  

نیشانەکردن

دينار