وەزارەتی كارەبا رێژەی پێدانی كارەبای لە رۆژانی جەژن راگەیاند

11:14 - 27/06/2023

4169جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

 

وەزارەتی كارەبای هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، لە هەر چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا، 16 بۆ 17 كاتژمێر كارەبا بە هاوبەشانی كارەبا دەدرێت. 

وەزارەتی كارەبا لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە بەرهەمهێنانی سێ هەزار و 800 مێگاوات كارەبا و بە ڕەچاوكردنی بەرزبونەوەی پلەكانی كارەبا لە هەر چوار ڕۆژی جەژندا 16 بۆ 17 كاتژمێر كارەبا بە هاوبەشانی كارەبا دەدرێت. 

سەرجەم بەشەكانی وەزارەتی كارەبا 24 كاتژمێر لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن

ئاماژەی بەوەشكردوە، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەرهەمهێنان و وێستگەكان و كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و پارێزگاكان و فەرمانگەكانی چاككردنەوە 24 كاتژمێر لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن.

ئەو گرفتەی لە کێڵگەی کۆرمۆڕ ببوە هۆی وەستانی پڕۆسەی گواستنەوەی گازی شل بۆ وێستگەکانی کارەبا چارەسەر کرا

ئەوەش لەكاتێكدایە ئێوارەی دوێنێ وەزارەتی كارەبا رایگەیاند،  ئەو گرفتەی لە کێڵگەی کۆرمۆڕ ببوە هۆی وەستانی پڕۆسەی گواستنەوەی گازی شل بۆ وێستگەکانی کارەبا چارەسەر کرا.

ئاماژەی بەوەشكرد، دۆخی کارەبا ئاسایی بۆتەوە و هەزار و 800 مێگاوات کارەبا بۆ تۆڕی نیشتمانی گەڕاوەتەوە.

نیشانەکردن

كاره‌با