بومەلەرزەیەک باکوری ئێرانی هەژاند

10:40 - 17/06/2023

5683جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، بومەلەرزەیەک لە شاری خۆی لە باکوری پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە باکوری ڕۆژئاوای ئێران رویدا، لە زۆربەی ناوچەکانی ئەو وڵاتەش هەستیپێکرا.
 
ناوەندی نیشتمانی بومەلەرزەزانی زانکۆی تاران رایگەیاند، بومەلەرزەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی شاری خۆی بەگوڕی 4.7 بەپلەی رێختەر لە كاتژمێر 4:43 خولەك بەكاتی تاران رویداوە، ناوەندی بومەلەرزەکە لە یەکگرتنی پانی باکوری 44.9 و درێژیی ڕۆژهەڵاتی 38.51 پلە دیاریکردوە.

 خەڵکی تەورێزی ناوەندی پارێزگاکە، هەستیان بە لەرزینەکانی ئەو بومەلەرزەیە کردوە

محەمەد باقر هەرنەبز، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی فریاکەوتن لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات رایگەیاندوە، خەڵکی تەورێزی ناوەندی پارێزگاکە، هەستیان بە لەرزینەکانی ئەو بومەلەرزەیە کردوە کە ئەمڕۆ شاری خۆی گرتەوە.

تا ئێستا بەهۆی ئەم بومەلەرزەیەوە هیچ زیانێکی مرۆیی و ماددی تۆمار نەکراوە

ئاماژەی بەوەدا، تا ئێستا بەهۆی ئەم بومەلەرزەیەوە هیچ زیانێکی مرۆیی و ماددی تۆمار نەکراوە، سەرەڕای لەرزە سەختەکانی کە گەیشتوەتە زۆربەی ناوچەکان، تیمەکانی فریاگوزاریش ڕاستەوخۆ دوای بومەلەرزەکە چونەتە شوێنی ڕوداوەکە.

ڕۆژی 3ی ئەم مانگە، لە شاری شەوقان لە پارێزگای خوراسان لە باکوری ئێران بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی چوار پلە بەپێوەری رێختەر رویدا.

نیشانەکردن

بومەلەرزە