دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی 10 تۆمەتباری ماددەی هۆشبەر ڕادەگەیەنێت

07:35 - 17/06/2023

4163جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ماوەی سێ مانگدا 10 کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەکات.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو کۆمەڵگەیەکی تەندروست و سەقامگیربونی دۆخی ئابوری هاوڵاتیان و ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوە و بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ، هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەفەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە، تەنها لەماوەی مانگەکانی 3 و 4 و 5ی ئەمساڵ توانیویانە 10 تۆمەتبار دەستگیربکەن.

 تۆمەتبارەکان پێکهاتوون لە سێ بازرگان و حەوت بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر

ئاماژەی بەوەشکردوە، تۆمەتبارەکان پێکهاتوون لە سێ بازرگان و حەوت بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر، هەروەها زۆرترین ئەو ماددانەی بەکاریان هێناوە لە جۆری (حەشیش و کریستاڵ)ن ، تۆمەتبارەکانیش دانیشتوی ناوچە جیاوازەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانن و لە نەتەوەی کورد و عەرەبن، یەکێک لەتۆمەتبارەکان ژنە .

تۆمەتبارەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە

ئەوەشیخستەڕو، سەرجەم تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەکانی ( 26و 30) لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .

نیشانەکردن

ئاسایش