خەندان-
بەپێی ڕاپۆرتی دەستەی جیۆلۆجی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.2 پلە ناوچەیەکی نزیک تۆنگە لە زەریای باشوری زەریای هێمن هەژاندوە
بەپێی ڕاپۆرتی دەستەی جیۆلۆجی ئەمریکا، ناوەندی بومەلەرزەکە کە گوڕەکەی 7.2 پلەی رێختەر بوە نزیکەی 280 کم لە باشوری ڕۆژئاوای تۆنگاوە دورە، بەقوڵایی 167.4 کیلۆمەتر رویداوە.
دوای بومەلەرزەکە هیچ مەترسییەکی تسونامی لە کەنارەکانی ڕۆژئاوای ئەمریکا نییە
سیستەمی ئاگادارکردنەوەی تسونامی ئەمریکا ڕایگەیاندوە، دوای بومەلەرزەکە هیچ مەترسییەکی تسونامی لە کەنارەکانی ڕۆژئاوای ئەمریکا، کۆلۆمبیای بریتانی یان ئەلاسکادا نییە.
مەترسی ڕودانی تسونامی لە ئوسترالیادا نییە
لەلای خۆشیەوە و سەبارەت بەمەترسیەکانی رودانی تسونامی، نوسینگەی کەشناسی ئوسترالیا ڕایگەیاندوە، مەترسی ڕودانی تسونامی لە ئوسترالیادا نییە.
هاوکات، ناوەندی چاودێری بومەلەرزەی دەریای ناوەڕاستی ئەوروپا سەرەتا ڕایگەیاندوە، قەبارەی بومەلەرزەکە کە لە نزیک ناوچەکانی باشوری دورگەکانی فیجی ڕویداوە زیاتر لە حەوت پلە بەپێوەری رێختەر بوە.