خەندان-
ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، سەدان چەکداری داعش کە لە زیندانەکانی دەوروبەری ناوچەکە ڕاگیراون دادگایی دەکرێن، دوای ئەوەی وڵاتەکەیان رەتیانکردەوە بیانبەنەوە.
ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێشتا داوای دامەزراندنی دادگایەکی نێودەوڵەتی دەکەن بۆ دادگاییکردنی ئەو چەکدارانە و داوای لە نەتەوە یەکگرتوەکان و گروپە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە ناوخۆییەکان کردوە یارمەتی "ئاسانکاری دادگاییکردنەکان" بدەن.
هەسەدە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت زیاتر لە 10 هەزار چەکداری داعشی دیلی راگرتوە
هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت و بە سەرۆکایەتی کورد زیاتر لە 10 هەزار چەکداری داعشی دیل لە نزیکەی 20 ناوەندی دەستبەسەرکردندا راگرتوە، لەنێویاندا دو هەزار کەسی بیانی هەیە، کە وڵاتی ڕەسەنیان ڕەتیانکردوەتەوە بگەڕێننەوە بۆ وڵاتەکانیان.
چەکدارانی نزیکەی 60 نەتەوە کە ساڵانێک لەمەوبەر چونەتە ناو سوریا بە دیل گیراون
ئیدارەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندوە، چەکدارانی نزیکەی 60 نەتەوە کە ساڵانێک لەمەوبەر چونەتە ناو سوریا و لە شەڕەکانی دژی توندڕەوەکان بە دیل گیراون.
ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە تاوانی ترسناک و کۆمەڵکوژی بەکۆمەڵ دژی گەلانی ناوچەکە ئەنجامداوە
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، "ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە تاوانی ترسناک و کۆمەڵکوژی بەکۆمەڵ دژی گەلانی ناوچەکە ئەنجامداوە"، ئیدارەی ئەمریکاش دەڵێت، ئەو جۆرە کارانە "تاوان دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگن".
دادگاییکردنەکان بەپێی یاسا نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانی پەیوەست بە تیرۆر دادپەروەرانە و شەفاف دەبن
ئاماژەی بەوەشکردوە، دادگاییکردنەکان "بەپێی یاسا نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانی پەیوەست بە تیرۆر دادپەروەرانە و شەفاف دەبن".
هەسەدە و هێزی پۆلیسی کوردی خۆجێی سەرپەرشتی نزیکەی 51 هەزار ئەندامی بنەماڵەی چەکدارانی داعش دەکەن
هێزەکانی هەسەدە و هێزی پۆلیسی کوردی خۆجێی سەرپەرشتی نزیکەی 51 هەزار ئەندامی بنەماڵەی چەکدارانی داعش دەکەن، کە زۆربەیان ژن و منداڵن لە کەمپی ئەلهۆڵ، زۆرێک لەو ئەندامانی خێزانە تا ئێستاش وەک لایەنگری سەرسەختی داعش ماونەتەوە و بەدرێژایی ساڵانی رابردو کوشتن لەلایەن چەکدارانەوە لە کەمپەکەدا ڕویداوە.
ئەو ڕاگەیاندنەی ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دوای دو ڕۆژ هات کە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سعودیە میوانداری کۆبونەوەیەکی بۆ وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی شەڕی داعش کرد.
بلینکن پارەی نوێی وڵاتەکەی بە بڕی 150 ملیۆن دۆلار بۆ هەوڵەکانی سەقامگیری لە سوریا و عێراق ڕاگەیاند.
لەو ماوەیەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پارەی نوێی وڵاتەکەی بە بڕی 150 ملیۆن دۆلار بۆ هەوڵەکانی سەقامگیری لە سوریا و عێراق ڕاگەیاند.
داعش چیتر توانی کۆنتڕۆڵکردنی هیچ خاکێکی نیە
داعش چیتر توانی کۆنتڕۆڵکردنی هیچ خاکێکی نیە، بەڵام چەکدارەکانی بەردەوامن لە دەستپێکردنی هێرشەکان لە سەرانسەری ئەفریقا، ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شکستپێهێنانی داعش زیاتر لە 80 وڵات لەخۆدەگرێت
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شکستپێهێنانی داعش زیاتر لە 80 وڵات لەخۆدەگرێت بۆ هەماهەنگی لە دژی توندڕەوەکان، کە لە لوتکەی دەسەڵاتیاندا بەشێکی زۆری سوریا و عێراقیان کۆنترۆڵکردبو.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبونەوەی لوتکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سعودیە وتی، بەڵێنەکەی ئەمریکا بەشێکە لە بودجەی نوێ کە بڕی زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلارە.
پێشبینی دەکرێت هاوکارییەکانی ئەمریکا زیاتر ببێت
پێشبینی دەکرێت هاوکارییەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی هاوپەیمانە کوردییەکان، نەتەوە یەکگرتوەکان یان گروپە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکانەوە بەرەو سوریا زیاتر ببێت، هاوکات ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی رۆژئاوا سزا بەسەر حکومەتی بەشار ئەسەد سەرۆکی ڕژێمی سوریادا دەسەپێنن.
ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە سەرۆکایەتی کورد وردەکاری زیاتری سەبارەت بە شوێن و وادەی دادگاییکردنەکان نەخستوەتەڕو، بەڵام پێدەچێت لەو ناوچانە بن کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کۆنتڕۆڵکراون.
سوپای ئەمریکا لەو ناوچەیەی کە لەلایەن چەکدارانی هەسەدەوە کۆنتڕۆڵکراوە، بونی هەیە
سوپای ئەمریکا لەو ناوچەیەی کە لەلایەن چەکدارانی هەسەدەوە کۆنتڕۆڵکراوە، بونی هەیە، لانیکەم 900 سەربازی ئەمریکی لە سوریا هەن، لەگەڵ ژمارەیەکی نادیار بەڵێندەر و راوێژاکاری ئەمریکی.
هێزەکانی ئەمریکا راوێژ و هاوکاری بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات دابین دەکەن
هێزەکانی ئەمریکا راوێژ و هاوکاری بۆ هێزەکانی سوریای دیموکرات دابین دەکەن، لەوانەش ئاسایشی ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن، هەروەها ئەرکی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە دژی داعش ئەنجامدەدەن.
ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەڵێت، لە ساڵانی شەڕی دژ بە رێکخراوی داعش 15 هەزار شەڕڤان هێزەکانی سوریای دیموکرات شەهیدبون و 25 هەزار شەڕڤانیش برینداربون.
چەکدارانی داعش لە مانگی ئازاری 2019 لە سوریا لەلایەن هەسەدەوە بە فەرمی شکستیپێهێنرا
چەکدارانی داعش لە مانگی ئازاری 2019 لە سوریا لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە بە فەرمی شکستیپێهێنرا، کاتێک توندڕەوەکان دوا پارچەی خاکی خۆیان لەدەستدا، بەڵام هێشتا شانە نوستوەکانیان هێرشی کوشندە دەکەن.
هەفتەی ڕابردو هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، 50 چەکداری داعشی عێراقیان ڕادەستی بەغدا کردوە، هەروەها 170 عێراقییان گەڕاندوەتەوە بۆ وڵاتەکانیان کە ماوەیەکە لە کەمپی ئەلهۆڵ نیشتەجێبون.