تەقینەوەی بۆمبێک لەناو مزگەوتێکی ئەفغانستان دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

05:28 - 08/06/2023

2528جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە تەقینەوەیەکی ئەمڕۆ پێنجشەممەدا لەناو مزگەوتێکی باکوری ئەفغانستان، نزیکەی 11 کەس کوژران، کە پرسەی جێگری پارێزگاری یەکێک لە پارێزگاکانی تاڵیبانی تێدا بەڕێوەدەچو کە لە هێرشەکەی رۆژی سێشەممەی رابردو کوژرا.
 
وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە تەقینەوەکەدا کە لە پارێزگای بەدەخشان لە دوری باکوری ئەفغانستان ڕویدا کە سنورەکانی لەگەڵ چین و تاجیکستان هاوبەشە، زیاتر لە 30 کەسی دیکەش برینداربون.

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لەرۆژی سێشەممەی رابردو ڕاگەیاند

داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لەرۆژی سێشەممەی رابردو ڕاگەیاند کە بوە هۆی کوژرانی جێگری پارێزگاری بەدەخشان.

حکومەتی تاڵیبان هەڵمەتەکانی بۆ ئامانجی ئەندامانی داعش دەستپێدەکات، دوای ئەوەی حکومەتی تاڵیبان بەرپرسیارێتی خۆی لە چەند هێرشێکی گەورە لە ناوەندەکانی شارەکاندا بۆسەر چەکدارانی داعش ڕاگەیاند.

ئەو گروپە چەکدارە بەرپرسانی حکومەتی تاڵیبان دەکاتە ئامانج، لە هەمانکاتدا بەرپرسیارێتی خۆی لە کوشتنی پارێزگاری بەلخ لە باکوری ویلایەتی ئەو وڵاتە راگەیاند کە لە مانگی (ئازار/3)ی ئەمساڵدا لەناو نوسینگە تایبەتیەکەی خۆی کرایە ئامانج.

نیشانەکردن

ئەفغانستان