خەندان-
وەزارەتی دادی عێراق بڕیاریدا بە دورخستنەوەی 11 بەرپرسی وەزارەتەكەی كە لەنێویاندا سەرجەم بەڕێوەبەری زیندانەكان هەیە، هۆكاری دورخستنەوەشیان بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری و باشتر راپەڕاندنی كار و خزمەتگوزاریەكان دەگەڕێنێتەوە.
بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی داد، كە واژۆی عەباس جابر فەزیع بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوە مرۆییەكانی ئەو وەزارەتەی لەسەرە تیچیدا هاتوە، بەپێی فەرمانێكی وەزاری كە لە 6-7-2023 دەرچوە، 11 بەڕێوەبەر لە پۆستەكانیان دورخراونەتەوە.
بەگوێرەی نوسراوەكە، حەیدەر عەبدولڕەزاق حەسون لەپۆستی بەڕێوەبەری زیندانی تاجی ناوەندی، سەعد عەلی عجەیل لەپۆستی بەڕێوەبەری زیندانی عەممارەی ناوەندی دورخراونەتەوە.