خەندان-
بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەوانی مەدەنی سوریا رایگەیاند، لایەنی سعودیە ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەک دەربڕیوە، کە لەلایەن سوریاوە پێشکەشکرابو بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەردو وڵات.
بەسیم مەنسور، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەوانی مەدەنی سوریا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی عەرەبی کۆمکاری عەرەبی لایەنی سوریای لە گەڕانەوەی سەرجەم چالاکی و چالاکییەکانی ئاگادارکردوەتەوە، بەوەش داوا لە وڵاتانی عەرەبی دەکات گەشتەکان بەرەو دیمەشق کارا بکەن و هانی زۆرێک لە هێڵەکانی فڕۆکەوانی بدەن بۆ تێپەڕبون بە ئاسمانی سوریادا.
یەکێک لە هێڵە ئاسمانییەکان دەستیکردوە بە ئەنجامدانی گەشتی فڕۆکەوانی مەدەنی لە نێوان دیمەشق و ئەسینا
ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێک لە هێڵە ئاسمانییەکان دەستیکردوە بە ئەنجامدانی گەشتی فڕۆکەوانی مەدەنی لە نێوان دیمەشق و ئەسینای پایتەختی یۆنان، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەو هێڵە بەستراوەتەوە بە شارەکانی دوسلدۆرف لە ئەڵمانیا و ستۆکهۆڵم لە سوید، سەرەتا گەشتی هەفتانە دەبێت، لەگەڵ ئەگەری زیادکردنی ژمارەی گەشتەکان لە ئەگەری زیادبونی خواست لەلایەن گەشتیارانەوە.
کۆمپانیاکە گەشتە ئاساییەکانی نێوان ئەسینای پایتەخت و دیمەشق ڕاستەوخۆ ئەنجام دەدات
مەنسور ئاماژەی بەوەکرد، کۆمپانیاکە گەشتە ئاساییەکانی نێوان ئەسینای پایتەخت و دیمەشق ڕاستەوخۆ ئەنجام دەدات، ئەوەش یارمەتیدەر دەبێت لە کەمکردنەوەی تێچون و بارگرانی و کێشەکانی گەشتکردن بۆ هەمو دانیشتوانی ئەوروپا، بە بەستنەوەی گەشتەکانی بۆ دیمەشق و زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپی لە ڕێگەی ئەسیناوە.
هێڵی ئاسمانی عەرەبی سوریا دەستیکردوە بە هاندانی نوسینگەکانی لە ڕیازی پایتەختی سعودیە
ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، هێڵی ئاسمانی عەرەبی سوریا دەستیکردوە بە هاندانی نوسینگەکانی لە ڕیازی پایتەختی سعودیە، سەرچاوەیەک لە کۆمپانیاکە پێشبینی دەکات گەشتەکان لە کۆتایی ئەم مانگە یان دوای جەژنی قوربان دەست پێبکەن، دوای تەواوکردنی ڕێکارە تەکنیکییەکان.