خەندان-
موکریان ئیبراھیم حەسەن، خوێندکاری زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی نامەیەک ئاڕاستەی سەرۆک بەرھەم دەکات و دەڵێت، "خۆشحاڵم کە بێئومێدم نەکردی".
موکریان ئیبراھیم حەسەن، خوێندکار لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی لە وتاری کۆتاییدا لە مەراسیمی 12هەمین خولی دەرچوانی زانکۆکە نامەیەکی سوپاسگوزاری ئاڕاستەی د. بەرھەم ساڵەح کرد بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی خوێندن لە زانکۆی ئەمریکی، کە تیایدا توانی پلەی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ بۆ ساڵی 2023 بەدەستبھێنێت.
سوپاس بۆ ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە، خۆشحاڵم کە بێئومێدم نەکردی
موکریان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "سوپاس بۆ ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە، خۆشحاڵم کە بێئومێدم نەکردی".
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە بە ئامادەبونی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و نوێنەری وڵاتان مەراسیمی 12هەمین خولی دەرچوانی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق - سلێمانی بەڕێوەچو.