خهندان-
سەرچاوەیەك لە قەزای ماوەتی سنوری پارێزگای سلێمانی راگەیاند، ئەمشەو لەڕێگەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان (درۆن)ەوە سنوری گوندی گەڵاڵە بۆردومان كراوە و بەپێی زانیاریە سەرەتاییەكانیش كوژراو و بریندار هەیە.
سەرچاوەیەك لە قەزای ماوەت بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمشەو لەڕێگەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان (درۆن)ەوە، سنوری گوندی گەڵاڵە بۆردومان كرا، بەپێی زانیاریەكانیش دو كەس لەو بۆردومانە كراونە ئامانج و هەردوكیان برینداربون.
یەکێک لەبریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە
لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەكە باسی لەوەشكرد، یەکێک لەبریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە، تاوەكو ئێستاش بەوردی زانیاریەكان سەبارەت بەو بۆردومانە نەخراونەتەڕو.
ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكرد، لەئێوارەی ئەمڕۆوە هێڵی كارەبای گوندی گەڵاڵە و ناوچەكانی دەوروبەری پچڕاون و دانیشتوانی ئەو گوندە بێ كارەبان.