خەندان-
ئەندامانی هاوپەیمانی ئۆپێك پڵەس رێكەوتن لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی 40.46 ملیۆن بەرمیل لەرۆژێكدا رابگرن تاوەكو 31ی (كانونی یەكەم/12)ی 2023 ئەم بڕیارە جێبەجێدەكرێت.
هاوپەیمانی ئۆپێك پڵەس لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئۆپێك پڵەس كە وڵاتانی ئەندامی ئۆپێك و وڵاتانی نا ئەندام لە ئۆپێك لەخۆدەگرێت، بە سەرۆكایەتی ڕوسیا، ڕێككەوتون لەسەر ئاستی ئامانجی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی 40.46 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا كە لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە دەستپێدەكات تا كۆتایی لە ساڵی 31ی (كانونی یەكەم/12)ی 2024.
ئۆپێك + بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ ساڵی 2024 بەڕێژەی 1.4 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا كەمكردوەتەوە
ئۆپێك + بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ ساڵی 2024 بەڕێژەی 1.4 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا كەمكردوەتەوە، بە بەراورد بە ئاستی بەرهەمهێنانی ئێستا.
عێراق كەمكردنەوەی خۆبەخشانەی لە بەرهەمهێنانی نەوتدا بە بڕی 211 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا تا كۆتایی ساڵی 2024 درێژدەكردوەتەوە
ئاماژە بەوە كراوە، ڕوسیا، ئەنگۆلا و نەیجیریا لەو وڵاتانە دەبن كە بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵی 2014 كەمدەكەنەوە، هەروەها عێراق كەمكردنەوەی خۆبەخشانەی لە بەرهەمهێنانی نەوتدا بە بڕی 211 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا تا كۆتایی ساڵی 2024 درێژدەكردوەتەوە.
لای خۆیەوە ئەلێكساندەر نۆڤاك جێگری سەرۆك وەزیرانی ڕوسیا دوپاتیكردەوە، وڵاتەكەی ئامادەی كەمكردنەوەی بەرهەمی خۆبەخشانەی كە ڕۆژانە 500 هەزار بەرمیل بو تا كۆتایی ساڵی 2024.
ئۆپێك هەریەك لە وڵاتانی (سعودیە، جەزائیر، ئەنگۆلا، گینیا، گابۆن، ئێران، عێراق، كوەیت، لیبیا، نەیجیریا، كۆماری كۆنگۆ، ئیمارات، ڤەنزوێلا) لەخۆدەگرێت، هەروەها رێكخراوی ئۆپێك پڵەسیش هەریەك لە وڵاتانی (ڕوسیا، ئازەربایجان، كازاخستان، بەحرەین، برۆنای، مالیزیا، مەكسیك، عومان، باشوری سودان و سودان) و وڵاتانی ئۆپێك لەخۆدەگرێت.
هاوپەیمانی ئۆپێك پڵەس لە كۆتایی ساڵی 2016 دروستبو كە 10 هەناردەكاری نەوت لەجیهان لەخۆدەگرێت و بەرهەمی رۆژانەی 40%ی بەرهەمهێنانی نەوتی جیهان پێكدەهێنێت، ئامانجی سەرەكی هاوپەیمانییەكە ڕێكخستنەوەی دابینكردنی نەوتە بۆ بازاڕی جیهانی.
نوێدەكرێتەوە...